تەندروستی سلێمانی: هیچ کەسێک بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا گیانی لە دەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی دۆخی کۆرۆنای لە پارێزگاکەدا راگەیاند و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ تووشبوویەک گیانی لە دەستنەداوە.

 

تەندروستی سلێمانی لە خشتەیەکدا لەبارەی دۆخی کرۆناوە کە ئەمشەو رایگەیاند ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا لە سەرجەم نەخۆشخانەکاندا ماون، هەروەها ئەمڕۆ ٣ کەس داخڵ کراوەو ٢ چاکبوونەتەوەو دەرچوون.

 

بەپێی خشتەکە ٧ تووشبوو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە، هەروەها ٢ کەسیش لەژێر چاودێری cpap یە.



PM:10:34:27/01/2021