وێنە..." دەرون گێژەن خیانەتی كردووە"

نوسەر و روناكبیر مەریوان هەڵەبجەیی كە میوانی ئەڵقەی داهاتووی پرۆگرامی شەقامی كەناڵی (NRT2)، بەهۆی پێشێلكردنی رێكەوتنی نێوان خۆی پێشكەشكاری پرۆگرامەكە داوای وەستاندنی دەكات.

مەریوان هەڵەبجەیی لە نوسینێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە باس لەوە دەكات كە بڕیاربووە بەر لەڕیكلام و پەخشكردن لەچۆنێتی بڕینی گرتەكان و مونتاژكردنی ئاگادار بكرێمەوەو ڕەزامەندی نیشان بدەم.

هەڵەبجەیی نوسیوێتی " مونتاژكردنەكەی ئاگادار نەكراومەتەوە كەچی ڕیكلامی بۆ كراوە، داواكارم بیوەستێنن، ئەگەر نا من ئەو مەریوان هەڵەبجەییە نیم كەلەو بەرنامەیەدا دەردەكەوێت، بێگومان بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەم كەیسەدا دەكەم و بەڵگەكانم كە بە دەنگ و نوسینی دەروون لای خۆم دۆكۆمێنت كراون، دەخەمەڕوو".



PM:02:46:03/04/2016