ڤیدیۆ.. خانمە پێشکەشکارێکی کوردستان ٢٤ لە پەخشی ڕاستەوخۆدا گریا

بەھار ئەمین بێژەری ھەواڵەكانی کەناڵی کوردستان ٢٤ لە کاتی خوێندنەوەی هەواڵەکاندا دەستی کرد بە گریان.


لە هەواڵێکی کەناڵی کوردستان ٢٤دا هاتووە "لەكاتی پەخشكردنی راپۆرتێكی پەیامنێری كوردستان24 لەشاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان لەبارەی چیرۆكی شەھیدبوونی یەكێك لە قوربانییەكانی تەقینەوەكەی ھەفتەی رابردووی قامشلۆ، بەھار ئەمین بێژەری كوردستان24 فرمێسك لەچاوەكانی ھاتەخوارەوە و گریا".


بەھار ڕایگەیاندووە "ھەرچەند كردم خۆم پێنەگیرا، چونكە خۆم خەڵكی قامشلۆم و ژمارەیەك لە خزم و ناسیاوم لە تەقینەوەكە بوونەتە قوربانی، لە كاتی بینینی دیمەنەكان و گوتەی كەسوكاری قوربیان و چیرۆكە تراژیدیاكان نەمتوانی بەسەرخۆمدا زاڵبم".





PM:04:05:30/07/2016