شاجوانە کوردەکەی عێراق وێنەی سێ خوشکە شۆخەکەی بڵاوکردەوە

سۆزان عامر، هاوەڕی دووەمی شاجوانی عێراق بۆ یەکەمجار وێنەی سێ خوشکی خۆی بڵاوکردەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی و زۆرێک پێیان وایە خوشکەکانیشی هێندەی خۆی جوانن.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە "سۆزان کە پسپۆری جوانکارییە و ئەم ساڵیش بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری لە شاجوانی زەویدا کرد لە وڵاتی فلپین، بەڵام نەیتوانی هیچ نازناوێک بەدەست بێنێت، ناوبراو لە پەڕەکەی وێنەی سێ خۆشکەکەی (ڤیان و هیبا و شوشە) بڵاودەکاتەوە و بۆیان دەنوسێت: بەختەوەری من لە دنیادا خوشکەکانمە، خوا بتانپارێزێن ، خۆشم دەوێن".
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی "لەلای خۆشیانەوە بینەرەکانی سۆزان سەرسامی خۆیان بە جوانی و سەرنجراکێشی سێ خۆشکەکەی دەردەبرن بە خانمی شۆخ و شەنگ دادەنێن کە لە جوانیدا رکاربەیان نییە".




PM:07:21:08/12/2016