بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خێزانی شاجوانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار وێنەیەکی ژالیا سیروان شاجوانی ٢٠١٦ی کوردستان بڵاودەکرێتەوە کە لەگەڵ دایک و خوشک و دوو برایدایە.

ماڵپەڕی کەی مەگەزین بڵاویکردووەتەوە "وێنەیەکی خێزانی"ژالیا سیروان"شاجوانی ساڵی ٢٠١٦ـی کوردستان، بڵاودەکاتەوە،کە بۆیەکەمجار وێنەکەی لەگەڵ تەواوی خێزانەکەی بڵاوبێتەوە"

پێشتر دایکی شاجوان ڕایگەیاندبوو زۆر خۆشحاڵم "ژالیا"ـی کچم وەکو شاجوانی کوردستان دیاریکرا.

لە ڕۆژی ٦/١٠ مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ١١ کچ کێبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی شاجوان و ژالیا سیروانى ته‌مه‌ن ٢٠ساڵ كه‌ له‌ دایكبووى شارى سلێمانی‌بووه‌ خاوه‌نى نازناوى شاجوان بۆ ساڵى ٢٠١٦



PM:09:36:17/01/2017