ئازه‌ر قوبادی خوشكی گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری
كورد به‌همه‌نی قوبادی کە وەک گۆرانیبێژ
کاردەکات لەچاوپێکەوتنێکدا بۆچوونی براکەی لەسەر کارەکانی ئاشکرا دەکات.
ئازەر قوبادی ئاشکرایدەکات بەهمەنی برای حەز بە گۆرانییەکانی ناکات و
دەڵێت " برام خۆی زۆر حه‌ز به‌وه ناكات كه من له وتووێژه‌كانمدا باسی بكه‌م،
به‌ڵام ئه‌و هه‌م له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه هاوكاریم ده‌كات، برایه‌ك و هونه‌رمه‌ندێكی
زۆر باشه و كاتێك كارێكی تازه ده‌كه‌م ئه‌و بۆچوونی خۆیم له‌سه‌ری پێ ده‌ڵێت و هه‌ندێك
جار بۆچوونه‌كانیشمان یه‌ك ناگرنه‌وه، به‌ڵام هه‌میشه گوێ له سه‌رنجه‌كانی ده‌گرم
و ئه‌و زۆر پشتیوانم بووه، هه‌ندێك جاریش پێم ده‌ڵێت گۆرانییه‌كانت مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت
حه‌زی پێ بكه‌یت كه‌س حه‌زی پێ ناكات."
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس دەڵێت
" زۆر حه‌ز به كاری نواندن و سینه‌ما ده‌كه‌م، ماوه‌یه‌ك به‌نیاز بووم كه كاری
هونه‌ری بكه‌م، به‌ڵام كه هاتمه‌وه كوردستان له فیلمی مه‌ردان كه برا بچووكه‌كه‌م
به‌تین قوبادی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه ڕۆڵێكی بچكۆلانه‌م هه‌بوو، به‌ڵام زۆر حه‌ز
به كاری نواندن ده‌كه‌م و به دڵنیاییه‌وه له داهاتووشدا ئه‌و كاره ده‌كه‌م، به‌ده‌ر
له كاری هونه‌ری زۆر حه‌ز به كاری نووسینیش ده‌كه‌م و جاروباریش بیره‌وه‌رییه‌كانی
خۆم ده‌نووسم و زۆر یادگاریی خۆمم له ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هه‌ولێر نووسیوه‌ته‌وه
به‌و هیوایه‌م كه ڕۆژێك له ڕۆژان بتوانم بڵاویان بكه‌مه‌وه كه به شێوازێكی ته‌نزئامێز
و پێكه‌نیناوی نووسیومه، حه‌زم به وه‌رزشیش هه‌یه و به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌م كه
ئه‌وه‌ش ئارامییه‌كی زۆرم پێ ده‌به‌خشێت، زۆر حه‌ز به گه‌شتكردنیش ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی
وڵاتانی جیاواز ببینم و كولتووری ئه‌و وڵاتانه ببینم، به هۆی ئه‌وه‌ی پاسپۆڕتی ئه‌مه‌ریكییشم
هه‌یه زوو زوو گه‌شت ده‌كه‌م و ئه‌و كاره‌ش بۆ من ئاسانه، به‌ڵام ئێستا زۆر حه‌ز
ده‌كه‌م گه‌شتێكی ئێران و كوردستانی ئێران بكه‌مه‌وه.".
سەبارەت بە دەسپێکی کاری هونەری ئازەر دەڵێت
" من له ساڵی 2010 پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیام و دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك
گه‌ڕامه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌مێك بوو حه‌زم به كاری میوزیك و گۆرانیوتن ده‌كرد،
ئه‌وه بوو له پاش ساڵی 2010 به هاوكاریی براكه‌م به‌همه‌نی قوبادی یه‌كه‌م به‌رهه‌می
خۆمم تۆمار كرد و له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامم له كاری هونه‌ری، به‌ڵام
له كاره‌كانمدا زۆر پشت به خۆم ده‌به‌ستم و ته‌نیا بۆ خۆم كاره‌كانم ئه‌نجام ده‌ده‌م،
ئێستاش گه‌ڕاومه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌متر ده‌ستم به ناوه‌نده
هونه‌رییه‌كان ده‌گات، كاره‌كانم هێنده‌ی دیكه قورس بووه، به‌داخیشه‌وه كاره‌كانم
وه‌ك پێویست له هه‌رێمی كوردستان بڵاو نابنه‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی نازانم كه ئایا
حه‌زیان به كاره‌كان نییه یان ڕانه‌هاتوون له‌گه‌ڵی".