سەعدوون یونس، هونەرمەندی بەناوبانگی کورد کە بەڕەجەب ناسراوە
وێنەیەکی خۆی و هاوسەرە نوێکەی بڵاوکردەوە و ئەمەش جاری سێیەمە هاوسەرگیری بکات.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو بڵاویکردووەتەوە "هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس له
رێگه‌ى پێگه‌ى تایبه‌تى خوێ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى خۆى هاوسه‌ره
نوێیه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نوسیوه‌یه‌تى"هاوڕێیانم رۆژێکی
خۆش، سڵاو و ڕێزی هاوسه‌رم و خۆم"، ئه‌وش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى
كردووه. "
هەروەها ماڵپەڕەکە
بڵاویکردووەتەوە "ئه‌وه زانراوه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه سێهه‌م جاره
هاوسه‌رگیرى ده‌كات و هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌شى خه‌ڵكى وڵاتێكى عه‌ره‌بییه و له‌سه‌ره‌تاى
ئه‌مساڵدا هاوسه‌رگیریان كردووه. سه‌عدون یونس له ساڵى ١٩٤٨ له شارى هه‌ولێر له
دایكبووه، ده‌رچووى په‌یمانگاى مامۆستایان وپه‌یمانگاى هونه‌رجوانه‌كانى به‌غداده،
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك وه‌ك مامۆستا وانه‌ى وتۆته‌وه، وه‌ك وێنه‌گر له‌ساڵى ١٩٩٢له
ته‌له‌فزیۆنى لیبیا كارى كردووه، له ساڵى ١٩٩٥چۆته وڵاتى ئه‌ڵمانیا، له ژیانى
هونه‌ریدا به‌شدارى چه‌ندین كارى شانۆ و دراما و فیلمى كردووه به (ره‌جه‌ب)
ناسراوه، دوایین كارى هونه‌رى به‌شدارى بووه له زنجیره دراماى كه‌ون له ساڵى
٢٠١٥"