هەرگیز لەیلا فەریقیت بەم شێوەیە بینیوە؟؟ هەموانی سەرسام کردووە

هونەرمەندی ئاواز دانەر، هەڵکەوت زاهیر وێنەیەکی نوێی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، لەیلا فەریقی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی زۆرینەی هەوادارانی.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر وێنەیەکی لەیلا فەریقی بڵاوکردووەتەوە کە لەکاتی تۆمارکردنی نوێترین کلیپیدا گیراوە.

ئەمساڵ دوای ١٠ ساڵ لە بڵاونەکردنەوەی بەرهەمی هونەری نوێ، لەیلا فەریقی کار بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومێکی نوێی هونەری دەکات و سەرجەم ئاوازەکانی ئەم کارەش لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە دانراوە و لە ئێستاشدا لە وڵاتی لوبنان کار بۆ ئەنجامدانی کلیپێک بۆیەکێک لە گۆرانییە نوێکانی بە ناوی منیش لێرەم دەکات.



PM:10:16:19/01/2017