بەهۆی جلوبەرگە وروژێنەرەكەیەوە ئەم داوایە لە دەشنێ دەکرێت

دەشنێ موراد، هونەرمەندی دیاری كورد رایدەگەیەنێت لەكوردستان مەلاكان لە بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە داوایانكرد بە پەتی ئاگرین هەڵبواسرێت.

دەشنێ لە دیمانەیەكدا لەگلەَ ماڵپەڕ "میرۆر"ی بەریتانی دەڵێت "كاتێك یەكەمین بەرهەمی هونەریم بڵاوكردەوە‌و جلوبەرگی وروژێنەرم لەبەردا بوو، پێیان وتم كە دەبێت وڵاتەكە جێبهێڵم بەهۆی مەلاكانەوە، چونكە لەوتاری هەینیدا وتبوویان دەبێت بە پەتی ئاگرین هەڵبواسرێت".

ئاماژە بەوەشدەكات كە سەرەڕای ئەو هەڕەشانە كۆڵی نەداوە‌و بە شەكیرای كوردستان ناوی دەركردوە‌و گۆرانییەكانی لەكەناڵەكان بڵاودەكرێتەوە.




PM:03:29:23/01/2017