شاجوانی کوردستان بەم عەزییە ڕەشەوە هەمووی سەرسامکردووە

ژالیا سیروان، شاجوانی ٢٠١٦ کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بە عەزییەکی ڕەشەوە دەرکەوتووە و بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ژالیا سیروان، شاجوانی کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و بە عەزییەکی ڕەشەوە دەرکەوتووە و نوسیویەتی "پێم خۆشە وەک یەکەم کەس بتوانم درێسێک کە لەلایەن "" دیزاین کراوە بپۆشم ، من هەمیشە پشتگیری کەسانی بەتوانا و لێهاتوو وەک ئەم خانمە ئەکەم . دووبارە سوپاس و بە هیوای بەردەوامی".
ژالیا لە ساڵی ٢٠١٦دا وەک سێیەم شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا و خەڵکی شار سلێمانییە.



PM:10:45:27/02/2017