سینەم ئەرگین کە لە درامای وێستگەی
تەکسیدا ڕۆڵی نارینی هاوسەری عەلی کەمالی بینی و بەهۆی قەڵەوی و لێدانە زۆرەکانی
لە هاوسەرەکەی ناوبانگی دەرکردبوو، دوای چەندین ساڵ و دوای دابەزاندنی کێشی
دەرکەوتەوە.
میدیاکانی تورکیا چەند وێنەیەکی نوێی
نارینیان لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەگەرچی کێشی خۆی زۆر دابەزاندووە
بەڵام هەر قەڵەو دەبینرێت ئەویش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا دووگیانە و چاوەڕێی منداڵی
یەکەمی دەکات.
نارین لە چەند درامایەکی کەمدا ڕۆڵی بینیوە، بەڵام بەهۆی ڕۆڵگێڕانی لە
وێستگەی تەکسیدا زۆر ناسرا..