دەرهێنەری بەرنامەی بەزمی بەزم هۆکاری کۆتاییهێنان بەگرێ بەستی نازدار هەینی ئاشکرا دەکات

بارزان سنجاوی، دەرھێنەری بەرنامەی شانۆیی بەزمی بەزم، هۆکاری کۆتاییهێنان بە گرێبەستی کچە ئەکتەری نازدار هەینی ئاشکرا دەکات.

بارزان سنجاوی، دەرھێنەری بەرنامەی شانۆیی بەزمی بەزم، بە ماڵپەڕی باسنیوزی راگەیاند""چەند ھۆکارێک ھەبوون بۆ ئەوەی کۆتایی بە کارکردنی ئەو ئەکتەرە بێت و ئێمە ھەندێک تێبینیمان لەسەر توانای ڕۆڵگێڕانی ئەو ھەبوو، ھەروەھا کەناڵی کوردماکس وەک ھەموو کۆمپانیاکانی دیکە کێشەی دارایی ھەبوو، بۆیە ئەو بڕیارەمان داوە".
هەروەها ناوبراو دەشڵێت " "ھەموو کەسێک تا کۆتایی لە ھیچ شوێنێک نامێنێتەوە، ئەگەر کەناڵەکە بە دڵی نەبێت، منیش بگۆڕێت ئاساییە".

نازدار هەینی هەفتەی رابردوو رایگەیاند "نازدار هەینی خانمە ئەکتەری پرۆگرامی بەزمی بەزم وتی"لەکاتی پرۆڤەدا بۆ پرۆگرامی بەزمی بەزم کاک بارزان سنجاوی و کاک ئەحمەد ڕەئوف بەمنیان وت کە ڕۆڵەکەت خراپ دەبینیت، دواتریش لە ئیدارەی کوردماکسەوە پێیان وتم کە بەهۆی ئەوەی باری دارایمان باش نییە کۆتایی بە گرێبەستەکەم دەهێنن لە کاتێکدا هیشتا گرێبەستەکە تەواو نەبووە".

نازدار هەینی وتبوویشی "ئەکتەرمان هەیە لەو پرۆگرامەدا چونکە خۆی نمایشدەکات، هەرچەندە نازانێت ٢ حیوار بڵێت بەڵام زیاتر لە ٢ ساڵە هێشتویانەتەوە، لەکاتێکدا من کە بۆخۆم خەڵکی شاری هەولێرم جێگام نابێتەوە، چونکە خەڵکی ئێمە هەر بێگانە پەرستن".

نازدار ئەو دەمە ڕاشیگەیاندبوو کە بڕیاری داوە داوای یاسایی لەسەر کەناڵی کوردماکس تۆمار بکات.

بەزمی بەزم یەکێکە لە بەرنامە شانۆییە کۆمیدییەکان، لە شاری ھەولێر نمایش دەکرێت و چەند ئەکتەرێکی کۆمیدی بەشداری تێدا دەکەن و بینەرێکی زۆری ھەیە.



AM:08:59:26/05/2017