ڕووداو بە خێرهاتنی پێشکەشکارە بەناوبانگەکەی KNN دەکات

ئەمڕۆ کەناڵی ڕووداو بە فەرمی بەخێرهاتنی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن و بەرپرسی پلاندانانی کەناڵی کەی ئێن ئێن دەکات کە بووە بەشێک لە خێزانی ڕووداو.

کەناڵی ڕووداو لە پێگە فەرمییەکانی خۆپی نوسیویەتی بەخێرهاتنی رۆژنامەنووسی دیاری ئابووری محەممەد شێخ فاتیح دەکەین بۆ ناو خـێزانی رووداو.

محەمەد شێخ فاتیح، پێشکەشکاری بەناوبانگی پێشووی کەناڵی کەی ئێن ئێن پێشت بە سپی ڕاگەیاندبوو"بەڵێ چوومەتە کەناڵی ڕووداو و لە بەشی ئابووری ئەو میدیایە کاردەکەم لە داهاتووشدا بەرنامەی خۆم دەبێت و دەردەکەوم".
سەبارەت بە هۆکاری وازهێنانی لە کەناڵی کەی ئێن ئێن و میدیای گۆڕان ڕایگەیاند "هۆکارێکی دیاریکراو نەبوو بۆ وازهێنانم، من ماوەی ١٠ ساڵە لە کەی ئێن ئێن و میدیای گۆڕان کاردەکەم لەگەڵ هەموو هاوڕێکانم لە کەی ئێن ئێن بەردەوام دۆستایەتیم هەیە، تەنها ویستومە ئەزمونێکی نوێ تاقی بکەمەوە".



PM:02:26:28/05/2017