کامێرامانەکەی شیفا گەردی گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوکردەوە

یونس موستەفا، ئەو کامێرامانەی لەگەڵ شیفا گەردی بریندار بوو لێدوانێکی نوێ دەدات و باس لە تەندروستی خۆی دەکات.

لە ڤیدیۆکەدا یونس پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە خەڵکی کوردستان دەکات و ئاشکرایدەکات کە تەندروستی باشە و بەم زوانە دەگەڕێتەوە بۆ کارەکەی لە کەناڵی ڕووداو.

یونس ڕۆژی 25ی شوبات لە نزیک چاڵی مەرگ لە موسڵ لە کاتی ئامادەکاریدا بۆ بەرنامەیەکی نوێ لەگەڵ شیفا گەردی مینێکی چێندراوی پیایاندا تەقیەوە و شیفا دەست بەجی گیانی لەدەستدا و یونسیش برینداربوو، دوو پەنجەی قرتا و چەند نەشتەرگەرییەک بۆ قاچی کرا.



AM:03:20:29/05/2017