ئەو خانمە بەشداربووەی وازی لە کورد ئایدڵ هێنا دووبارە گەڕایەوە

خانمە بەشداربووی کورد ئایدڵ، ئەشکان عەبدولڕەحمان پاش ئەوەی بە نیگەرانیەوە بەرنامەکەی جێهێشت گەڕایەوە ناو بەرنامەکە.

ئەشکان کە لەگەڵ تەنیا ئاسۆ نەیانتوانی گۆرانیەکەیان پێشکەش بکەن لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ڕایگەیاند "من ویستم فێربم بەڵام ئەوەی ئەشمزانی بیرمچووەوە".

هەروەها ئەشکان بەر لەوەی ستەیج جێبهێڵێت وتی "لە کورد ئایدڵ کشاومەتەوە، بەڵام هێندەی نەبرد لەگەڵ تەنیا ئاسۆ گەڕایەوە سەر ستەیج و داوای لێبووردنی لە بینەران کرد و ڕایگەیاند "هۆکاری ئەو وتانەی سترێسی بووە".

لە ماوەی ڕابردووشدا بێژەن کامکار هونەرمەندی دیاری کورد و ئەندامی لیژنەکە وازی لە بەرنامەکە هێنا بەهۆی بوونی هەندێک کێشەوە.


PM:11:12:23/06/2017