خانمە گۆرانی بێژی ناسراو لەنجە عەلی وێنەیەکی لەناو مزگەوتی سوڵتان ئەحمەدەوە بڵاودەکاتەوە.
ئەو وێنە نوێیەی لەنجە دەبێتە مایەی سەرنجڕاکێشانی فانەکانی و چەندان کۆمێتی جیاجیای بۆ دەنووسن.
لەنجە لەگەڵ وێنەکەدا وتەیەکی مەولانای ڕۆمی بڵاوکردۆتەوە و نوسیوویەتی:
هەموو دینێك خۆشەویستی تێدایە، كەچی خۆشەویستی دینێكی نیە!
لەنجە جەبار، بە لەنجە عەلی ناوی دەرکردووە، واتە بەناوی باپیرییەوە، ناوبراو دایكی هەڵەبجەییە و باوكیشی گەرمیانییە، لە لەندەن هەموو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە، ماستەری هەیە لە یاسادا، پێش کاری گۆرانی وتن پارێزەربووە لەو شارە، بەڵام ئێستا تەنها کاری هونەریی دەکات.