شیرین گەیەنرایە نەخۆشخانە

خانمە گۆرانیبێژی میسری  شیرین عەبدول وەهاب بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی لە کۆنسێرتی گۆرانییەکەی گەیەنرایە نەخۆشخانە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "لەھا مەگەزین"، "شیرین عەبدول وەھاب" گۆرانیبێژی عەرەب، بەھۆی هەناسە تەنگی لەکاتی کۆنسێرتی گۆرانییەکەی گەیەنرایە نەخۆشخانە.

ھۆکاری تێکچوونی باری تەندروستی خانمە گۆرانیبێژەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کەوا دوکەڵی یارییە ئاگرینەکان لە کۆنسێرتەکەیدا کاریگەری لەسەر ھەناسەی ھەبووە، بۆ ئەم مەبەستەش لەژێر ئامێری ئۆکسجین چەند کاتژمێرێک ماوەتەوە.

لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام  هەوادارەکانی لە ئەدای هونەرمەندەکە تورەن بەوەی نەیتوانیوە لە کۆنسێرتەکەیدا بەباشی گۆرانییەکان بڵێت وە ٩٠ خولەک درەنگتر هاتۆتەسەر ستەیج، بەرێوەبەری کارەکانیشی  هۆکاری خراپی ئەدای هونەرمەندەکەی بۆ تێکچونی باری تەندروستی گەڕاندەوە.

"شیرین عەبدول وەھاب" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٨٠ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٣ یەکەم ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردەوە، هەروەها بەشداری لە کاری دراما و سینەما کردووە، جگە لەوەش وەکو پێشکەشکاری بەرنامەی "شیری ستۆدیۆ" دەرکەوتووە.



PM:08:34:10/08/2017