هونەرمەندی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "ئاریاس جاڤان" بەفەرمی ماڵئاوایی لە کاری هونەری و گۆرانی ووتن کرد.
لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی گۆرانیبێژی لاو ئاریاس بە نوسینێک ماڵئاوایی لە هەودارانی و کاری هونەری کرد بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک
ناوبراو خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەریە و بەبڵاوکردنەوەی گۆرانی "چارەنوس" توانی هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە.