ساز ئاسۆ بە وێنەیەکی نوێی هەرایەکی زۆر دەنێتەوە

ساز ئاسۆ، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو وێنەیەکی نوێی بلآوکردەوە کە هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە.

سازە ئاسۆ وێنەیەکی نوێی خۆی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان بلآودەکاتەوە کە بەشێوەیەکی مۆدێرن و وروژێنەر دەردەکەوێت، بلآوکردنەوەی ئەم وێنەیە هەوادارانی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان دەستخۆشی لێدەکەن، بەشێکی تریشیان پێیانوایە کە نەدەبوایە بەو شێوەیە دەربکەوتایە.

ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.



PM:10:43:03/12/2017