کچە گۆرانیبێژێکی کورد لە کافتریا و قوتابخانەی ئاینی گۆرانی دەڵێت
ھونەرمەندی كورد مەلیس بەرچەم دەمیر، ھەم لە قوتابخانەی ئایینی مامۆستای مۆسیقایە و ھەمیش لە رێستۆرانت و كافتریاكان گۆرانی كوردی دەڵێت.
مەلیس وەك خۆی دەڵێ " ھەرچەندە فشاری ئایدۆلۆژی لەسەری ھەن، بەڵام ئەو بیركردنەوەی لەوە فراوانترە و فشارەكان وایان نەكردووە دەستبەرداری كارەكەی بێت".
مەلیس ساڵی ١٩٩٢ لە دیاربەکر لەدایکبووە، دواتر لە رێگای قونسڵی ئەمەریکاوە دەچێتە ئەو ولآتە میوزیک دەخوێنێت.
PM:11:19:08/01/2018