ئەفسون لەگەڵ هونەرمەندی شاری سلێمانی سەنگەر کەمال دەردەکەوێت.
ئەکتەری بەناوبانگی تورک (جهرهن مورایی) کە بە ئەفسون ناسراوە وێنەی لەگەڵ سەنگەر کەمال لە تۆڕەکۆمەڵاەتیەکان بڵابۆتەوە و بۆتە جێی باسی هەوادارانیان.
جەرەن لەدایکبووی ساڵی 1985 کچە تاقانەی خێزانەکەی بووە، باوکی ئەفسەرێکی دیاری دیاربەکر بووە، پاش دووساڵ لە لەدایکبوونی ئەفسون لەگەڵ خێزانەکەی دەچنە ئیستنەبوڵ و لەوێ نیشتەجێ دەبن.
لە سەرەتاکانی تەمەنیدا دەست بە ڕاهێنان دەکات لە بواری نواندن و شانۆدا، لەساڵی 2009 بەشی شانۆی کۆلێجی هونەری زانکۆی هەلیج تەواو دەکات.
دوای ئەوەی باوکی تووشی سەکتەی دڵ دەبێت ناوبراو ژیانی دەگۆڕێت و دەست بەکاری نواندن دەکات و لەچەندین فیلم و درامادا دەردەکەوێت، وەک درامای شنەبای سنەوبەر، ئەو ژیانە هی منە.