هۆزان هەڵكەوت، خانمە پێشكەشكاری ئێن ئاڕتی ماوەیەكە لە شاشەكان دووركەوتۆتەوە و "سپی" هۆكاری دووركەوتنەوەی ئاشكرادەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" كەوتووە هۆزان هەڵكەوت، پێشكەشكاری ئێن ئاڕتی دوو بەهۆی ئەوەی دووگیانە لە كارەكەی دووركەوتۆتەوە و لە ئێستادا لەو كەناڵە دەرناكەوێت.
هۆزان هەڵكەوت عوسمان لەدایكبووی ساڵی 1987ی گەڕەكی بەختیاری سلێمانیەوە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانیە و لە ئێستادا پێشكەشكاری بەرنامەی خەڵات و دیاری كەناڵی ئێن ئاڕ تی دووە و خاوەنی منداڵێكە و دووجار هاوسەرگیری كردووە.