سبیل جان بەشێك لە كەسوكارەكەی ئاوارە دەكات

سبیل جان، خانمە ئەستێرەی شۆخ و شەنگی توركیا بەهۆی فرۆشتنی یەكێك لە موڵكەكانی نەنكی و خاڵی ئاوارەدەكات.

ماوەی 30 ساڵە سبیل جان كاری هونەری دەكات، كاتێك ناوبانگ پەیدادەكات، سەرەتا بۆ ماوەیەك لەناوچەی "كاراگومروك" خانوویەك دەكرێت و لەگەڵ دایكی و نەنكیدا پێكەوە دەژین، بەڵام دواتر جیادەبێتەوە و دەبێتە خاوەنی چەندین موڵكی دیكە و لەساڵی 2006 دایكی دەمرێت.

بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی haberturk  لە ئێستاشدا ئەو خانووە تەنها نەنكی و خاڵی تێیدا دەژین، بەڵام سبیل جان بڕیاریداوە بیفرۆشێت، لەكاتێكدا نەنكی بەهۆی نەخۆشی "زەهایمەرەوە" دەناڵێنێت، بەڵام لەلایەن دراوسێ و دۆستانیەوە دەنگۆی ئەوە بڵاودەبێتەوە كە ناوبراو بەهیچ شێوەیەك بایەخ بە نەنكی نادات و دەیەویت بیكاتە سەرشەقام.

یەكێك لە خزمانی سبیل جانیش دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك نەنكی ئاوارە ناكات و بیكاتەدەرەوە، بێگومان هەر لەگەڵ خۆماندا دەبێت و شوێنی دیكەی بۆ دابین دەكەین، ئەوانەش هەمووی قسەی دراوسێكانیانە".

سبیل جان یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی توركیا و خاوەنی جوانیەكی سەرنجڕاكێش و دەنگێكی خۆشە، لەهەمانكاتدا ئەكتەرێكی ناسراوی نێو فیلم و دراماكانی توركیایە.

ئەم خانمە لە ساڵی 1970 لە دایكبووە، لەتەمەنی 14 ساڵیدا بۆ ماوەیەك سەماكار بووە، دواتر كاری گۆرانی و نواندنیشی كردووە، باوكی سبیل جان یوگسلافی بووە و كەمانی ژەندووە، ناوبراو سێجار هاوسەرگیری كردووە و خاوەنی سێ منداڵە.





PM:12:13:21/02/2018