بێژەرە شۆخەکەی روداو کوردستانی جێهێشت

خانمە بێژەر و پێشكەشكارە شۆخەکەی تەلەڤزیۆنی رووداو، کە بە جوانییەکەی ھەمووانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، کوردستانی بەرەو ئەڵمانیا جێهێشت.

"گوڵستان محەمەدئەمین"، کە ماوەی چەند ساڵێک بێژەر و پێشکەشکار بوو لە "تۆڕی میدیای روداو"، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، هەرێمی کوردستانی جێهێشت و لەئێستاشدا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیەو لەوێ درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆی دەدات.

"گوڵستان محەممەد ئەمین جەمال"، خەڵکی رۆژئاوای كوردستانە، لە ساڵی1993 لە دایک بووەو لەساڵی 2004وە تا ئەم دواییە لەشاری هەولێر نیشتەجێ بوو، لەسەرەتاوە وەك پەیامنێری رادیۆ كاری كردووە، دواتر پێشكەشكاری بەرنامەی میدایی جیڤاكی بووە لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس.






PM:05:13:21/04/2018