ناپاکی لە بەرشەلۆنە روویدا

رۆژنامەکانی ئیسپانیا دەڵێن دوێنێ لە بەرشەلۆنە غیانەت روویداوەو چاڤیش ناپاکیەکەی کردووە.

لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەلمیریا چاڤی رایگەیاند هەرگیز بەرشەلۆنە نابێتەوە یانەکەی پێشووتر،دەبێت هاندەران ئەوە بزانن،ئەمەش لاپۆرتای سەرۆکی توڕەکردوو لەگەڵ شاندی یانەکە سەفەری ئەلمیریای نەکرد.

بە قسەی رۆژنامەکان ئێستا چاڤی لە دەرەوەی یانەکەیەو لاپۆرتا بڕیاریداوە لە پۆستەکەی دووریبخاتەوە سەرەڕای ئەوەی لەماوەی رابردوو مانەوەی راگەیاندبوو.


دیارترین ناوەکانیش بۆ شوێنەکەی مارکێزی مەکسیکی و فلیکی ئەڵمانی و کۆنسیساوی پۆرتوگالی.




PM:01:23:17/05/2024