زیدان هاندەرانی ریاڵ مەدرید پێش یاری بایرن میونخ شۆک دەکات

لە نوێترین لێدوانیدا زێدان (ڕاهێنەری پێشووی ڕیال مەدرید) باس لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگی نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ دەکات و ترسی لە یاریەکە هەیە.

زیدان دەڵێت:"  ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی لەگەڵ بایرن میونخ پێشتر هەمانبوو هەمیشە یارییەکی زۆر جوان بوون ئەو یارییانەن کە هەمیشە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین، چونکە بایرن میونخ ڕکابەرێکی زۆر زۆر بەهێزە



 زێدان دەشڵێت "یاریی ئەمشەو کلاسیکۆی ئەوروپییە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید ڕیاڵ مەدریدە".

یاریەکە ئەمشەو کاتژمێر 10:00لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.





PM:03:25:30/04/2024