نهێنی گریانی ناوبژیوانی یاری پاریس سانجێرمان و دۆرتمۆند

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان نهێنی دانیێل ئۆرساتۆیان ئاشکرا کرد، ئەو ناوبژیوانە ناوبژیوانی یارییەکەی بروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر پاریس سانجێرمان بوو، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، لە دوای یارییەکە بە شێوەیەکی سەتنجڕاکێش گریا.

 یانەی بروسیا دۆرتمۆند بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆیدا سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە بردنەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمان.

 

 چەند وێنەیەک دانیێل ئۆرساتۆی ناوبژیوانی ئیتاڵی گیراوە کە فرمێسکەکانی دەڕژێت لەکاتی لێدانی فیکەی کۆتاییدا.

 بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی "losblancoslive" بڵاویکردووەتەوە، یارییەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر دۆرتمۆند دوا یاری بووە کە ئۆرساتۆ پێش وازهێنان لە چامپیۆنزلیگ بەڕێوەی دەبات.

 ئۆرساتۆی تەمەن 48 ساڵ ناوبژیوانی یارییەکانی یۆرۆی 2024 دەبێت و ئەمەش دوا پاڵەوانێتی دەبێت.

 لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە ناوبژیوانی کردووە و ناوبژیوانی یارییەکانی مۆندیال و پاڵەوانێتی یۆرۆی کردووە.

 لە میانی یارییەکانی مۆندیالی 2022 لە قەتەر، دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی بە ئەرجەنتین دۆڕا، لەلایەن لۆکا مۆدریچ، کاپتنی کرواتیا ڕەخنەی زۆری لێگیرا، ئەو یاریزانە بە "یەکێک لە خراپترین ناوبژیوانان" وەسفی کرد و ئاستەکەی بە "کارەسات" وەسف کرد.

 یەکێکە لەو ١٨ ناوبژیوانانەی کە لە سەرانسەری ئەوروپاوە هاتوون و لەم هاوینەدا بەشداری پاڵەوانێتی یۆرۆ دەکەن لە ئەڵمانیا.




PM:04:10:08/05/2024