تۆخێل دووکەوتنەوەی چەند یاریزانێکی راگەیاند

کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تۆخێل  پێش یاری شتویگارت قسەی لەسەر دۆخی یانەکەی  و یاریزانە پێکراوەکانی کرد.


 توخێل سەرەتا وتی "هێشتا ماتیس دی لیخت نەگەڕاوەتەوە ناو پێکهاتەکە، ئێمە پلانمان هەیە بۆ ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە بگەڕێتەوە بۆ مەشقەکان، هەروەها جەمال موسیالاش سبەی لە پێکهاتەکەدا نابێت بە هەمان هۆکار".

تۆخێل وتیشی: لیرۆی سانێ ئەمڕۆ مەشق و ڕاهێنان دەکات و گەشت دەکات بۆ شاری شتوتگارت.  هەروەها  ئوپامێکانۆ ئەمڕۆ مەشق و ڕاهێنان دەکات و دواتر بڕیار دەدەین لەسەر بانگهێشتکردنی یان دوورخستنەوەی”.

 توخێل لەکۆتایدا وتی: "ئێمە چانسی ئەوە دەدەین بە چەند یاریزانێک کە هەندێک کاتی زیاتری یاریکردن ببینن. بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئەو یاریزانانەی ناو یاریگا هێشتا بەرپرسیارێتییان نییە شەڕی سەخت بکەن،یارییەکی سەخت دەبێت لەبەردەم جەماوەرێکی زۆردا.





PM:01:10:03/05/2024