دوای تێپه‌ربوونی ساڵێك به‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی هه‌رێم و به‌غدا وا له خواره‌وه به داتای ووردو به پشت به‌ستن به دۆكیۆمینته ڕه‌سمیه‌كان بڕی ئه‌و نه‌وته ئاشكراده‌كه‌ین كه له كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و هه‌رێم له 1/1/2015 تا 31/12/2015 له ڕێگه‌ی بۆڕی هه‌رێمه‌وه هه‌نارده كراون .
له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا بڕی 193,560,355 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆڕی هه‌رێمه‌وه فرۆشراوه كه 52,117,692 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وتی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره , ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 141,442,663 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا و كێڵگه‌كانی هه‌رێمه به تێكه‌ڵ كراوی و بێ ئه‌وه‌ی جیاكرابێتنه‌وه . شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2015 به پێی دۆكیۆمینته‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی كه‌ركوك و هه‌رێم بڕه‌كه‌ی 89,287,250ملیۆن به‌رمیله , به‌ڵام له‌م بڕه ته‌نها 53,700,000ملیۆن به‌رمیلی ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كراوه .
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی رێكه‌وتتنامه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بوایه كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا هه‌ر یه‌كه‌یان رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده بكه‌ن . به پشت به‌ستن به‌دۆكیۆمینته ڕه‌سمیه‌كان كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌م شه‌ش مانگه‌دا بڕی25,288,219 ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده كردووه. به پێی رێكه‌وتنه‌كه له هه‌ردوو كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن و ئاڤاناوه 27,000,000ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده كراوه كه‌كۆی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی كه‌ركوك به‌هه‌ردوولایه‌كه‌وه ده‌كاته 52,288,219ملیۆن به‌رمیل له‌و شه‌ش مانگه‌دا , ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 36,999,031ملیۆن به‌رمیل له نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌كراوه . واته له‌م شه‌ش مانگه‌دا ته‌نها نه‌وتی كه‌ركوكی ڕاده‌ستی سۆمۆ كردووه‌و نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ فرۆشتووه . نه‌وتی كه‌ركوك دوای فرۆشتنی به سه‌ربه‌خۆیی له مانگی ته‌موزه‌وه تا كۆتایی ساڵی 2015 حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی كه‌ركوكی فرۆشتوه به‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوریشه‌وه .
1- له‌م شه‌ش مانگه‌دا به پێی دۆكیۆمێنته‌كان كۆمپانیای نه‌وتی باكوور بڕی26,829,373 ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده كردووه .
2- هه‌ردوو كێڵگه‌ی بای حه‌سه ن و ئاڤانا ڕۆژانه به لای كه‌مه‌وه ده‌توانن 200 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بهێنن كه ده‌كاته 36,000,000 ملیۆن به‌رمیل .
3- كۆی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كاته 62,829,373 ملیۆن به‌رمیل به نزیكی.
4- له‌م شه‌ش مانگه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بڕی3.700,000ملیۆن به‌رمیلی ڕاده‌ستی سۆمۆ كردووه . 5- ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ی بڕگه‌ی 4 له بڕگه‌ی 3 ده‌ربكه‌ین ده‌مێنێته‌وه .59,129,373 ملیۆن به‌رمیل كه هه‌رێم نه‌وتی كه‌ركوكی بۆ خۆی فرۆشتووه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی 2015دا. كه‌واته له ماوه‌ی ساڵێكدا حكومه‌تی به‌غدا بڕی 52,288219+3,700,000 =55,988.219ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكی فرۆشتووه ,حكومه‌تی هه‌رێمیش 59,129,373 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكی فرۆشتوه كه سه‌رجه‌می هه‌ردوكیان ده‌كاته 115.117.592 ملیۆن به‌رمیل له نه‌وتی كه‌ركوك له‌و ساڵه‌دا هه‌نارده كراوه .
هه‌روه‌ها له‌م ساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 78,442.763ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی فرۆشتوه .
له‌م داتایانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه 60% ئه‌و نه‌وته‌ی به بۆری هه‌رێمدا له ساڵی 2015دا تێپه‌ریوه‌و فرۆشراوه نه‌وتی كه‌ركوك بووه .
تێبینی :- ئه‌م ژمارانه ئه‌و نه‌وته ناگرێته‌وه كه له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه له به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌فرۆشرێت
* ئه‌ندازیار له كۆمپانیای نه‌وتی باكور