وەڵامێك بو هەڕەشە و ئامۆژگاریەكانتان

گۆران ئازاد
دوو پەرلەمانتاری بەڕێز لە فراكسیونی زەرد لە نامە و لێدوانێكدا كەمێك ئامۆژگاری و هەڕەشەیان بە فراكسیونی سەوز ناردووە بە پێویستم چەند خاڵێكیان  بیر بخەمەوە

یەكەم/ 1- وا بڕیاربوو لە دوای ڕووداوەكەی شەنگال پەرلەمان كوبوونەوەی نا ئاسایی بكات وە واژومان بە هاوكاری هەموو لایەك كۆكردەوە بەڵام دواتر كە بەنداوی مووسڵ و گوێڕ و مەخموور گیرا ووترا كە ئەگەر كۆبوونەوە بكرێت ئەندامان ڕەخنە لە پارتی و سەروكی هەرێم دەگرن ئەمەش كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە بۆیە بۆ پاراستنی یەكڕیزی كۆبوونەوە نەكراو دواخرا بۆئەوەی تۆمەتبار نەكرێین بە تێكدانی یەكڕیزی بۆیە گوتمان باشە.

2- بۆ ڕووداوەكانی شەنگال كە تیایدا زیاتر لە 4000 كەس شەهید بوو و 4500 كەس ئاوارەبوو سنوورێكی گەورەی كوردستان بێ بەرگری كەوتە دەست داعش و گەڕاینەوە خاڵی سەرەتای ساڵی 1992 كە بە سۆز جولاندنی كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی لە سەر بنەمای بە دەنگەوە هاتنی خەڵكی لێقەوماو ،داوای لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان كرد وەك ئەو لیژنەیەی لە یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان گۆڕان بە هاوكاری ئێوە بەدەر لە پەیڕەوو لە ماوەی 24 كاتژمێر  دروستتان كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوودانی لێدانی وبێڕێزی بەرامبەر شەش كادیرەكەی گۆڕان لە سلێمانی دروستتان كرد بەڵام بۆ لیژنەكەی ئێمە ووترا  ووترا ئەم لیژنەیە خزمەت بە بەرژەوەندی و یەكڕیزی ناكا لە ئێستادا بۆ ئەوەی تۆمەتبار نەكرێین ئێمەش دوامان خست.

3- بەڕێز سەرۆكی هەرێم كە هاوكات سەرۆكی باڵای هێزی پێشمەرگەی كوردستانە زۆر بە ڕاشكاوی لە پەرلەمان ووتی بۆ هەر كاتێك و بۆ هەر پرسێك پەرلەمان پێی باش بوو من لە پەرلەمان ئامادە دەبم و پەرلەمان مەرجەعە،لەم روانگەیەوە داوامان كرد بەڕێزیان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت بۆ ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە ڕوویداو ئەوەی كە بە نیازین بۆ هەمووان ئەنجامی بدەین ووترا ئەمە كاتی نی یە و خزمەت بە یەكڕیزی ناكات ووتمان بە سەرچاو.

دووەم/بۆ هەموو كەسێك نەشیاوە لەم دۆخەدا دەست بۆ ڕابردوو ببات و لاپەڕەكان هەڵداتەوە چەنكە نە خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەكەمان دەكات و نە ڕابرددوی هیچ حزبێك بێ‌ كەم و كوڕیە.

سێ‌یەم/ هاوڕێیان كاتێك باسی پاراستنی یەكڕیزی دەكەن پێویست بوو ئەو كاتەی كە بانگەشەی دروستكردنی دەوڵەتی كوردیمان دەكرد و داوای یەكڕیزیمان دەكرد ئەو حزبەی كە ئێوە نوێنەرایەتی دەكەن لە پاڵ دروشمی ئەم یەكڕیزیە پۆستەكانی  پارێزگاری دهۆك و هەولێریان بە تاكڕەوی دانا و هێزەكانی تریان كردە دەرەوە ،حەزم دەكر ئەو كاتەش ئێوە ڕەخنەیەكتان لە هەڵوێستی حزبەكەتان هەبووایە كە دژی یەكڕیزی جوولایەوە.

چوارەم/ هاوڕێیان پێویست ناكات هەرەشەی باسكردنی كێشە ناوخۆیی و ململانێكانی یەكێتی بكەن چونكە:
1-ئەم دەردە هەر لە یەكێتی نی یە و باش ئاگاداری ووردەكاری ناكۆكیەكانی ناو هەموو حزبێكی كوردین بەڵام ئی یەكێتی خۆمان باسی دەكەین و ئی ئەوانی تر باسكردنی قەدەغە دەكرێت.
2- شوكر هەر سەركردایەتی و (م.س) و دەزگا ڕاگەیاندنەكانی خۆمان بەردەوام یاسی دەكەن ئیتر بۆ ئێوە خۆتان پێوە ماندوو دەكەن ئێمە نەمان شاردۆتەوە كە كێشە و باڵباڵێن هەیە بەڵام وێڕای ئەو هەمووە دژایەتیەی ئێوەش هەر ماووین و دەمێنین و بە هێز دەبین.
لە كۆتاییدا هیوادارم لە پێناو ساڕێژكردنی برینی شەنگاریەكان و كرینەوەی نامووسی كوردانەمان و پارێزگاری خەڵكی كوردستان و چیتر نەشكاندنی شكۆی پێشمەرگە بەردەوام بین لە پاراستنی یەكڕیزی و شكست و ووردەكاری و برینەكان بۆ دواتر هەڵبگرین بە پێچەوانەوە با خەڵك دادوەر بێت

گۆرن ئازاد
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.


19/08/2014




وتارەکانی تری نوسەر