یەکەم: لە هەموو ماڵێکدا ڕەشمارێکی نێر هەیە، سنوری بۆ دانەنرێت، ژەهری خۆی بەسەر خۆی و بە کچ و بە ژن و منداڵەکانیدا دەڕێژێ. کە شار جێبێڵی بۆ چەقۆ و ماڵ جێبێڵی بۆ نێرینەی نەخۆش، دەرئەنجام تەرمی فریشتەکان لە گۆڕستانەکاندا دەدۆزرێنەوە.
دووەم: هێزگەلێک بە چەک لەسەر کورسی دەسەڵات بمێننەوە، دواجاریش چەک دەچێتەوە ماڵەکان و چەکیش یاری منداڵان نیە و دەرئەنجامیش چەک لە خوێنی سور زیاتر دیاری تری پێ نیە پێمانی ببەخشێت.
سێیەم: پیاوی کورد هەموو شتێکی لەدەستداوە لە فریشتەی ماڵەکانیدا بەدوای شەرەفی خۆیدا دەگەڕێ. ئەو بەتاڵیەیە وا دەکا پیاوی کورد نەهامەتی و گەندەڵی و خاکفرۆشتن و خیانەتی نیشتیمانی لا گرنگ نەبێت، کڕینەوەی پیاوەتی و شەهامەتی خۆی لە مەرگی فریشتە مێینەکانی ماڵەکەیدا دەدۆزێتەوە.
چوارەم: بێماناترین بەهانە ئەوەیە کە ڕووداوێک ڕویدا بڵێی (کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە). کێشەی کۆمەڵایەتی ڕەنگدانەوەی کێشەی ئابووری و کێشەی بەتاڵی پەروەردەیی و دواجاریش کێشەیەکی سیاسیە.