شه‌ڕی کورد به‌ته‌نها شه‌ڕی داعش و تیرۆریزمی ئاینی نییه ئه‌مه ڕاسته، ناشبێت ئه‌مه وه‌ک ستراتیژ‌و ئه‌جێندا جێگابگرێت، به‌ڵکو شه‌ڕی ئه‌و تێز‌و بیر‌و کولتوره فاشیزم و ناسیۆنالیزمه جه‌رگبره‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا که داعش و گروپگه‌لی وه‌ک ئه‌نسارو جوندو حه‌شدو جه‌بهه‌تولنوسره‌و سه‌رایاو ده‌یان فیرقه‌ی دژه کوردی دروستکرد،پێشتریش ئه‌نفال و کیمیاباران و جینۆسایدیان ده‌رخوارد داین، ده‌بێت شه‌ڕی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م گروپگه‌له بکه‌ین تا ڕۆحی نه‌به‌زین و ئیراده‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه به به‌رزی بهێڵینه‌وه‌و توانستی شه‌ڕه‌کانی دوای دیزاینکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌مان بمێنێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به ئیراده‌و گوتار‌و دیسکۆرسێکی یه‌کگرتوو هه‌یه جیاواز له‌و دیسکۆرسه حیزبی و ئایدۆلۆژیه، ئه‌وه‌ش دیسان ڕوئیایه‌کی ڕۆشنی گه‌ره‌ک له ئێستادا که نابێت سه‌روه‌ریی و نه‌به‌زیه‌کانی که‌رکوک و ئۆپه‌راسیۆنی موسڵی پێشمه‌رگه نادیده بگیرێت، که به‌داخه‌وه لێره‌و له‌وێ گوێبیستی ئه‌و تۆنه ناچیزه ده‌بین له‌لایه‌ن هه‌ندێ نوخبه‌و ئێ‌لیتی کورده‌وه که به بڕوای من سه‌ماکردنه له‌سه‌ر لێوارێکی مه‌ترسیدار به‌ناوی ئازادییه‌وه، ئێ خۆ مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌بژێره له ڕۆشنبیری کورد وتی و تیۆریزه‌ی بۆ کرد سه‌داسه‌د وابێت، ده‌شێت سه‌رچیخ بچێت به‌هۆی وه‌لائیان بۆ ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاریکراو، کورد له ئێستادا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌و بڕایه‌وه خۆ ئه‌مه شرۆڤه‌ی قاچ له‌سه‌ر قاچی ناوێ به جلی مارکه‌و پێشمه‌رگه‌ش رۆحی خۆی ببه‌خشێت و قوربانی بدات؟
ده‌بێت ئه‌وه ڕون بێت دوای داعش شه‌ڕی کورد‌و پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی ده‌بێت، ناکرێ پێشمه‌رگه بێ‌ئومێد بکرێ به هه‌ندێ وتاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچڵانه‌ی پۆزلێده‌ر! چونکه بیر‌و کولتوره فاشیه‌که‌ی جارانی ناسیۆنالیزمی تورک وعه‌ره‌ب هێشتا ماوه، قۆناغی رزگاری نیشتیمانی زۆری ماوه‌و ئه‌و قه‌مع و دڵڕه‌قییه هێشتا سه‌ره تاتکێیه‌تی، مه‌ترسی و کابوسه‌که تێنه‌په‌ڕیوه له به‌رده‌م دۆزی کوردی‌دا، بۆیه گرنگه کورد هه‌زینه‌و هێزی خۆی خاڵی نه‌کاته‌وه له ململانێی ناوخۆیی چونکه پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌یه، ده‌شێت دوای داعش مه‌ترسیه گه‌وره‌کانی ناو ئه‌شکه‌وته‌کان به ئاشکرا ببینین و چیتر نابه‌رپرسانه شرۆڤه نه‌که‌ین به‌پێی میزاجی حیزبی و به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن بونه‌وه، ئێستا ئه‌وه‌ی داعشی ڕاگرتووه دوو کۆڵه‌که‌و ستوونی هه‌ره به‌هێزه‌و ژێر هه‌ردوباڵی داعشیان ڕاگرتووه که ده‌بێت بیزانین و نوخبه‌ی رۆشنبیریی ئێمه‌ش باش وێنای بکه‌ن و هه‌ستی پێ بکه‌ن و چیتر هه‌ڵه‌داوان پێشمه‌رگه‌و نه‌به‌ردیه‌کانیان نادیده نه‌گرن، چونکه ڕاگرو گۆچانه‌کانی ژێر باڵی داعش بریتین له:
یه‌که‌م/ ستوونی بیزنس و بازرگانیه‌کی گه‌وره که ئه‌مریکا لێی سودمه‌نده به‌پله‌ی ئیمتیاز، نه‌وتی داعش بۆنمونه کێ ده‌یکڕێ و بۆ کوێ ده‌ڕوات، پاشان فرۆشتن و ساغکردنه‌وه‌ی چه‌ک و بارووت له‌جه‌نگی کورد‌و داعش و هێزه‌کانی تردا ده‌بێت خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م دۆخه بکرێ، نه‌ک لێدوانی بێئومێدکه‌ر.
دووه‌م/ وڵاتانی ئیقلیمی که هه‌میشه خاوه‌نی سیناریۆو ئه‌جێندای به‌هێزن بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له عێراق، که‌رکوک و موسڵ دوو نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ده‌ستێوه‌ردانه ئیقلیمیه‌کانن، هه‌م مانه‌وه‌ی داعش و هه‌م دورخستنه‌وه‌ی داعش، بۆ ئه‌وان مایه‌ی خه‌می گه‌وره نییه که خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رین، ئه‌وه کورده پێویسته خۆی ڕێک بخاته‌وه بۆ ده‌رهاوێشته‌کانی دوای داعش که شۆڤێنیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه و به‌درێژایی سه‌دساڵی ڕابردوو مه‌ترسی بوون له‌سه‌ر کیان و قه‌واره‌و شوناسی کوردیی، ئێ خۆ ناکرێ چالاکی پێشمه‌رگه ڕابگیرێت به‌خاتری ناڕۆشنی دۆخه‌که.