هەنگاوی دوەم بەرەو دادگایی کردنی وەزیرە لەکارخراوەکان

لوقمان مستەفا ساڵح

لەدیارترین چالاکی وجموجۆڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،لێسەندنەوەی متمانە بو لەهەردو وەزیر: خالدعوبیدی وەزیری بەرگری عێراق وهۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق.
کە بەڕای پسپۆڕانی نێودەوڵەتی وچاودێرانی سیاسی،لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی عێراقیان بەپەڕلەمانیکی زیندو٩لەقەڵەمدا،لەهەمان کاتیشدا بەجێبەجێکردنی دەستورو ئەودەقەیاساییە کارپێکراوانەی کەخودی پەڕلەمانتاران بۆخۆیان دایان ڕشتوەو دەنگیان لەسەر داوە  توانیان پارێزگاری لێبکەن و وەک خۆی جێبەجێی بکەن.
هەر بۆیە لەپاش لێسەندنەوەی متمانە لەهەردو وەزیری ناوبراوی لە کارخراو،دروست وایەئیجرائاتی دوەم دەستپێدەکات کەوەک هەنگاوی دوەم وتەواوکردنی هەنگاوی یەکەم،ڕاپێچکردنی هەردوو وەزی لەکار خراوە بۆ بەردەم دادگا ومەبەبەستی دادگایی کردنیان بەپێی مادەکانی ( ٣١٥ تا ٣٢١)لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ ئەگەر هاتوتومەتەی دراوەتە پاڵیان سەلمێنراکە گەندەڵن ئەوا دادگا بڕیاردەدات بە گێڕانەوەی سەجەم ئەوسەروەت وسانە زۆرەی کە بەشێوەیەکی ناشەرعی کۆیان کردۆتەوە،واتە بیگەرێننەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت پاشان هەر یەک لەوتومەتبارانە سزادەدرێن بە بەبەندکردنی هەتاهەتایی(حکم موئبد) یاخود بەند دەکرێن بەبەند کردنی کاتی(حکم موقت).
      هەڵبەتە گەندەڵی سیاسی بە مانا فراوانەکەی، بریتیە لە خراپ بەکارھێنانی ئۆفیسیی گشتیەکان ،دامودەزگا (حکومیەکان) لە پێناو دەستکەوتە نھێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا. ھەموو فۆرمەکانی حکومەت ئەگەری کەوتنە ژێر کاریگەری گەندەڵی سیاسیان تێدا ھەیە. شێوازەکانی گەندەڵی لەیەکترجیاوازن، بەڵام باوترینیان بریتین لە دانی مافی پێشینە لە ئەنجامدان و بەدەستھێنانی خزمەتی گشتی و بەرتیل و بەکارھێنانی ھەڕەشە لەبەدەستھێنانی خزمەتە گشتیەکان بەکارھێنانی کاریگەری و بردنی ماڵی حکومەت لەلایەن فەرمانبەرەوە و بەکارھێنانی واستە وکاری نایاسایی.
دیاردەی گەندەڵی، دیاردەیەکی بەربڵاوە و زۆربەی زۆری گەلانی جیهان بە دەستییەوە دەناڵێنن، چونکە ئەم دیاردەیە تەنیا کاردانەوەی بۆ سەر باری ئابووری وڵات نییە، بەڵکوو مەترسییەکی زۆری ‌بۆ سەر سیستمی دیموکراسیی ئەو وڵاتە هەیە. هەر لە کۆنەوە پێناسەی گەندەڵی وا کراوە کە مانای بەکارهێنانی موڵک و سەروەتی دەوڵەتە بۆ بەرژەوەندیی تایبەتیی تاکەکەسی.
بە داخەوە ئەمڕۆ لە عێراق وکوردستانیش ئەم دیاردەیە بە زەقی دەبینرێت، بەڵام لێرەدا یەک جیاوازیی هەیە لەگەل ئەو گەندەڵییانەی کە لە وڵاتانی دیكەی ڕۆژئاوادا ڕوو دەدات، ئەویش ئەوەیە کە لە وڵاتانی دیموکراسی و پێشکەوتوو، دەستەڵاتی دادوەری ڕۆڵێکی باش لە نەهێشتنی ئەم دیاردەیە دەبینێت و بە هیچ شێوەیەک سەیری ڕووی ئەو کەسانە ناکەن کە گەندەڵی ئەنجام دەدەن و بە لایەنەوە گرنگ نییە ئەو کەسە خاوەن دەستەڵات بێت یاخود سیاسی یا پۆستێکی پلەبەرزی لە حکومەتدا هەبێت. بە لای دەستەڵاتی دادوەرییەوە ئەوە گرنگە ئەو گەندەڵکارە بهێنێتە بەردەم دادگا و لیکۆڵینەوەی خۆی لەگەلدا بکات و بە سزای خۆی بگەیەنێت. نموونەی ئەمەیش لە وڵاتێکی وەک ئیتالیا بینراوە كە چەندین جار دەستەی دادوەریی نەهێشتنی گەندەڵی، لە دادگای ئەو وڵاتەدا، (سیلڤیۆ بێرلسکۆنی)ـی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کاری گەندەڵی، ڕاکێشاوەتە بەردەم دادگا کە چەندین دۆسیەی سەبارەت بەم بابەتەی لە لای دادگا هەیە.کە هەندێکیان هەڵسوکەوتی کەسیەو پێگەکەی بەکار هێناوە بۆپەیوەندی ناشەرعی وسۆزداری لەگەڵ کیژۆڵەی خوارتەمەنی یاسایی .
لە لایەکی دیكەوە، درانەدادگای سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا (جاک شیراک)ـی تەمەن 76 ساڵان، بە تۆمەتی بەکارهێنانی سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی، لەو کاتەیدا کە سەرۆکی شارەوانیی پاریسی پایتەخت بوو لە سەرەتایی حەفتاکاندا، دەنگدانەوەیەکی زۆری لە جیهاندا لێ كەوەتەوە. بێگومان ئەو وڵاتانەی کە گەندەڵیان تێدا ڕوو دەدات، پێویستییەکی زۆریان بەوە هەیە دەستەڵاتێکی یاسادانانی تێدا دابمەزرێنرێت، کە لە چەند دادوەرێکی پسپۆڕ و خاوەنویژدان و چاونەترس پێک بهێنرێت و لەگەڵ ڕوودانی هەر گەندەڵییەک، بە بێ ڕوانینی پۆستی گەندەڵکارەکە، ڕایکێشنە بەردەم دادگا و سزای یاسایی خۆی بدەن.
 گەندەڵی بەرەنگاریەکی زۆر ترسناک دەخاتە بەردەمی پێشکەوتنی هەر ووڵاتێک. لە بواری سیاسەتدا، دەبێتە ھۆی لاوازکردنی دیموکراسی و ئەنجامدانی حکومڕانیەتیەکی باش لەرێگەی بنکۆڵکردنی (رووخاندنی) پرۆسە فەرمیەکان. گەندەڵیکردن لە ھەڵبژاردنەکان و دەستە و دامەزراوەکانی یاسادانان دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی لێپێچینەوە و کەمکردنەوەی رێژەی نوێنەرایەتیکردن لە پرۆسەی بڕیاردروستکردندا؛ گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادگەری دەبێتە ھۆی لەکارخستنی سەروەری یاسا؛ گەندەڵی لە بەرێوەبردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکاندا دەبێتە ھۆی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان بە شێوەیەکی نا یەکسان. بە شێوەیەکی زیاترو گشتی تر، گەندەڵی دەبێتە ھۆی بەرە بەرە تێکشکانی توانا دامەزراوەییەکانی حکومەت لە کاتێکدا کە رێوشوێنەکان بە ھەند وەرناگیرێن، سەرچاوەکان ھەڵدەلووشرێن، و کارمەندان و فەرمانبەران دادەمەزرێنرێن و پلەیان بەرزدەکرێتەوە بە بێ رەچاوکردنی ئاستی کارکردنیان. لە ھەمان کاتیشدا، گەندەڵی دەبێتە ھۆی بێھێزکردنی رەوایەتی (شرعیە) حکومەت و ھەندێک بەھای دیموکراتیانەی وەک باوەڕی(راستگۆیی) و لێبوردەیی.
گەندەڵکاری سیاسی مانای وایە سیاسەتەکانی حکومەت لەبەرژەوەندی ئەوانە دەبێت کە بەرتیل دەبەخشن نەوەک بۆ بەرژەوەندی گشتی. نمونەیەکی تر ئەوەیە کە چۆن سیاسەتمەداران ئەو یاسایانە دادەڕێژن کە پارێزگاریدەکەن لە کۆمپانیا گەورەکان و زیانیش بە پڕۆژە بازرگانیە بچووکەکان دەگەیەنن. ئەم سیاسیانەش کە(پاڵپشتیکاری بازرگانین) زۆر بە ئاسانی دەگۆڕێن بۆ پاڵپشتیکاری ئەو کۆمپانیا گەورانەی کە بە رێژەیەکی زۆر لە ھەڵمەتەکەی ھەڵبژاردنی ئەواندا بە پارە بەشداریانکردووە.
بۆیە ئەو جۆرە لێپێچینەوەیەی پەڕلەمانی عێراق،لەگەڵ ئەو هەموو تێبینی ورەخنانەی لەسەریان هەیەوتومەتی تائیفی ودەمارگیری نەتەوەیی وئاینیان دەدرێتە پاڵ،هێشتا وە وەک ناوەندو دامەزراوەیەکی شەرعی خۆی نمایشکرد.





23/09/2016



وتارەکانی تری نوسەر