ڕاگەیاندنی پڕۆفیشناڵ.!!

لوقمان مستەفا ساڵح


یەكێك لە ئەتەكێتەكانى نێو دونیاى رۆژنامەگەرى ودەزگاکانی ڕاگەیاندنی پرۆفیشنال بریتیە.. لە راستگۆیى و پابەندبوون بە یاساو ئەخلاقیاتى رۆژنامەگەرى كە خۆى لە هەموو بەرپرسیارەتێكى مێژووى وئیتیکی رۆژنامە گەریەوە دەبینێتەوە.

ڕۆڵی میدیا و گواستنەوەی ڕووداوەکان،لەڕێی پەخشە راستەوخۆکانەوە،لە بەرەکانی جەنگدا هەمیشە کارێگەرێتیی لەسەر ئاگەدار کردنەوەی جەماوەر و شرۆڤەکارییەکان هەبووە. جا لەبەر ئەوەی هەواڵەکان لە دۆخێکی ناسك کە پێوەندییان بە ژیانی پێشمەرگەکان لەبەرەکانی شەڕدا و جێگە و ستراتیژیەتیی چالاکییەکانی سەربازیی هەیە ئەوا ڕۆڵی ڕاگەیاندنی میدیا لەناو چوارچێوەی پلانی پاراستنی گۆڕەپانی جەنگ دیار دەکرێ.

لە کوردستان، لەو جەنگەی کە بە سەرمیللەتەکەماندالەلایەن دوژمنانی ئازادی ودیموکراسیدابەسەر میللەتەکەماندا سەپێنراوە، بێسەروبەریەک لە جۆری کاری میدیاکاران و چلۆنایەتیی گواستنەوەی هەواڵەکان دەبینرێ. هەندێ جارئەو هەواڵانەی میدیاکانی ڕاگەیاندن، لەبەرەکانی جەنگ دەیانگوازنەوە،زیاتر پروپاگەندەیەکە بۆ داعش،لەڕوی سەربازیەوە سوود بەدوژمن دەگەیەنێت.

هەروەک دەبینین هەندێ کەناڵی ئاسمانی بە ناو پرۆفیشناڵ،لە بەرەکانی جەنگەوە،لە پەخشە ڕاستەوخۆکانیاندا،بێگوێدانە یاسای ڕۆژنامەوانی وئیتیکی ڕاگەیاندن،لەکاتی روماڵکردنی پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵەکەیانەوە، لە گواستنەوەی گرتە ڤیدیۆییو وێنەو ڕوداوەکانی بەرەکانی جەنگ،لەڕێی بەرنامە ڕاستەوخۆکانیانەوە،بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن وئاگاداربن،خزمەتێکی زۆر باشی دوژمن دەکەن.!

بۆنمونە یەکێک لەپەیامنێرەکان،لەپەخشێکی ڕاستەو خۆدا دەی ووت:-

هێرشی پێشمەرگە ئالەم خاڵە سنوریەوە دەست پێدەکات......بەزومی کامێراکە دەی هێنایە پێشەوەو هاواری دەکرد،دەیووت ئەم ساترە خاڵی لێدانی داعشە.!!

پەیامنێرێکی کەیان دەی ووت.. ئەم شەوپێشمەرگە هێرش ناکات.! پێدەچێت بەیانی کاژێر......... هێرشەکانی دەست پێبکاتەوە.!

هەرئەوەندەی مابو ناوو ژمارەو جۆری چەکەکان وشوێن وکات وساتی هێرشەکە ئاشکرابکات.!بە ڕاستی ئەم بێ سەروبەریە کارەساتە،هەر بۆیە

پسپۆرانی ڕاگەیاندن دەڵێن :دەزگاكانی ڕاگەیاندن وەك شمشێری دووەم وایە و ڕۆڵی سەرەكی دەگێرێت لە ئارامكردنەوە‌ی ڕەوش‌ و باروو گوزەرانی خەڵكیدا، لە هەمانكاتیشدا دەتوانێت ببێتە هۆی تێكدانی گوزەرانی خەڵكی.

بەهۆی ئەوەی میدیاكارەكانی كورد ئەزمونێكی زۆریان نییە لە كاری ڕۆژنامەوانی‌ و پەیامنێری دا لەبەرەكانی جەنگ، یاخود لەبەر دڵسۆزی وا دەزانێت كاری ئەو ئەوەیە هەموو زانیارییەكان بگەیەنێت، بەڵام لەكاری ڕۆژنامەوانیدا دەبێت هاوسەنگییەك ڕابگریت ‌و پەیامەكان بەشێوەك بڵاوبكرێنەوە كە ترس ‌و پشێوی ‌و ڕاڕایی ناو خەڵكیدا دروست نەكات ڕۆژنامەنوس دەبێت بزانێت لە بەرەكانی جەنگ چی هەواڵ ‌و زانیارییەك بەخەڵكی دەگەیەنێت، بەتایبەت كەناڵە ئاسمانییەكان خۆیان بەدووربگرن، لە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی خوێن‌و تەرم‌و تەقەكردن، كە ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی ترسی ‌و نائارامی.

دەبێت دەزگاكانی ڕاگەیاندن پەیامەكانیان یاخود هەواڵ‌و زانیارییەكانیان بەشێوەیەك بڵاوبكەنەوە، ورەی خەڵكی كوردستان‌ و هێزی پێشمەرگەی پێ بەرزبێتەوە، هەروەها خویان بەدوربگرن لەبڵاوكردنەوەی وێنەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە‌، یاخود بڵاوكردنەوەی زانیاری لەسەر وادەی هێرشی هێزی پێشمەرگە، كە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی‌ و خەلك‌و پێشمەرگە دروستدەكات..

ڕاگەیاندن ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت لەجەنگی دەرونی‌و پرۆپاگەندەدا، بۆیە دەبێت هەواڵ‌و زانیارییەكان وابڵاوبكرێنەوە خزمەت بەدوژمن نەكات‌و ترس‌و دڵەڕاوكی لەناو خەڵكیدا دروستنەكات
هەندێك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن بەبێ‌ ڕەچاوكردنی ڕێسا‌و ئیتیكی ڕۆژنامەوانی بەردەوام شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەو چەتەكانی داعش بڵاودەكەنەوە.

پرۆسه‌ی جه‌نگ و ڕوماڵ کردنی پڕۆسه‌یه‌کی هه‌ستیاره‌،پێویستی به‌ شاره‌زایی و پڕۆفیشناڵی هه‌یه. دەبێ ھەموو دەزگا و كەناڵەكانی راگەیاندن پابەندی یاسا و ئەتەکێتی رۆژنامەوانیی ببن"

چونکە میدیا ئەگەر بڕێک راستگۆ و پڕۆفیشناڵ بێت، دەبێ لەخۆیەوە دەستپێبکات. پێش ئەوەی باس لەخێلی و خیچی بەرامبەرەکانی بکات، گەرد و تەپ و تۆزی سەر چاویلکەکەی خۆی لادەبات.

بە هۆی نەبونی کاری ناپرۆفیشناڵی هەندێک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن، داواكاری گشتیی ھەرێمی كوردستانی ناچار کرد بێتە سەرخەت و هۆشداریی دایە دەزگاکانی راگەیاندنی ھەرێمی كوردستان و داوایان لێدەکات دۆخی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرن.

لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاراستەی دەزگا و كەناڵەكانی راگەیاندنی ھەرێمی كوردستان کراوە و واژۆی جێگری سەرۆکی داواکاریی گشتیی لەسەرە، داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات دۆخی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بپارێزن.

لە نووسراوەكە ھاتووە: "پالپشت بە ئەحكامی ماددە (1) لە یاسای ژمارە 159 ساڵی 1979، وەك ئەركی خۆتان بە پێویستی دەزانین ئاگادارتان بكەینەوە پابەندبن بە ناوەرۆكی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 كاری رۆژنامەگەری لە ھەرێمی كوردستان".

لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا داواكاری گشتیی دەڵێ: "بەشێوەیەكی بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ھەستیاری ھەرێمی كوردستاندا بكەن و خۆتان لە پەخش و بڵاوكردنەوەی ھەر بابەتێك بپارێزن كە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دەبێتە ھۆی شێواندنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان.

داواكاری گشتیی دەزگاكانی راگەیاندن ئاگادار دەكاتەوە: "ھەر دەزگایەك سەرپێچیی بكات و پابەند نەبێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت".

 


01/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر