حەشدی شەعبی وحەرەس قەومی دوو یاساو یەک مەبەست

لوقمان مستەفا ساڵح

ئەگەرچی یاسا واتایەکی یەکگرتووی جیھانی نییە.بەڵام یەکێک لە واتاکانی یاسا، سیستەمێکە لە دەستوور و ڕێساکان کە بە دەستی ڕێکخراوێکی دەوڵەتی بۆ بەڕێوەبردنی ڕەفتارەکانی کۆمەڵگا و ئەندامانی کۆمەڵگا بەکار دەبرێت.

بەڵام،،ئەوسەیروسەمەرەیەی لەدەستورو یاساکانی عێراقداهەیە کە بەزۆر جێی کراوەتەوەو بونی هەیە،ڕێک پێچەوانەکەیەتی،چونکەبەڕاستی گاڵتەجاڕیەکی تەواوەو لەخزمەتی پێکهاتەیەکی دیاری کراوو لەسەردەمە جیاوازەکاندا لەسەر دەستی نەتەوەی سەردەست هەمیشە بۆ خزمەتی خۆیان بەکار هاتوە.!

لەم باسەماندا تیشک دەخەینەسەر دویاسا،(یاسای حشدی شەعبی و یاسای حەرەس قەومی)کەچۆن وبۆچ مەرامێک خزاندویانەتە ناودەستورو یاساکانی عێراقەوە.

سەرەتا باس لەحەرەس قەومی دەکەین کەلەدوای کودەتاکەی ٨ی شوباتی ساڵی ١٩٦٣ کەچۆن میلیشیایەكی سەرەتا بێسەرەو بەرەی پەلامار دەرو شەڕفرۆش بونەوبەچی شێوەک  بەربونەتە  ناو بەغداو هەرچی نەشیاوە كردویانە ، لە پەلاماردانی خەڵك و كوشت و بڕو سوكایەتی بە ئازادی خوازان پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق .
حكومەت لە ئاكامی زۆری ستەم و دەستدرێژی ئەوان بۆ سەرحیزبی شیوعی و ئۆپۆزسیۆن و خەڵكی مەدەنی، ناچار بوو بە یاسایەك رێكیان بخات.
ئەو یاسایە بە یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 1963 ناسراوە، یاساكە لە 18 – 5- 1963 دەرچوە و بریتیە لە 14 مادە ، لەو یاسایەدا سنور بۆ كاری حەرەس قەومیەكان دانرا، بەڵام وەك هێزێكی خۆبەخشی نیشتمانی ناسێنرا .
لە مادەی دووی ئەو یاسایەدا هاتوە ” حەرەس قەومی هێزێكی میللی رێكخراوی مەشق پێكراوە لە سەر بەكارهێنانی چەك، گەل خۆی دروستی كردوە تا ژیانێكی سەربەست و ئازادانە بژی ، ئەركەكانی :
یەكەم :-  پاراستنی سەرهەڵدانی عەرەبی لە ئێراق و نەخشەكێشانی رێگای شۆڕشێكی پێشكەوتوخواز .
دوەم :-  هاوكاری هێزی سەربازی لە كاتی شەڕو پەلاماری دەرەكی
سێیەم :-  بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ.
چوارەم :-  بەشداری لە كردەكانی بنیاتنانەوەو بنیادنانی ئابوری و كۆمەڵایەتی
پێنجەم :-  هەستان بەو كارانەی بۆی دیاری دەكرێ‌ لە شوێنی دیكەوە یان سەرپشكی دەكەن .
لە مادەی سێیەمدا هەر بە خۆبەخشی ئێراقی ناوەستێ‌ كە لەو هێزە وەردەگیرێن، خاڵی جیم دەڵێ‌ خۆبەخشی وڵاتانی عەرەبیش دەتوانن كاری تیابكەن بە مەرجی رازی بوونی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا . ” دەقی یاساكە لە بەڵگەنامەكاندا هەیە بە زمانی عەرەبی و كوردی "
بەڵام ئەم حەرەس قەومیانە نەك نەبونە هۆی ئاشتی و ئارامی بگرە هەموو وڵاتیان پڕ كرد لە كێشەو ململانێ‌ و ستەمكاری.
بەهەمان شێوە لەدوای زیاتر لەنیو سەدە بۆ جارێکیتر مێژوی رەشی هەمان  بۆچون وعەقڵیەت هێزێکی توندرەوی داپلۆسێنەری وەک حەرەس قەومیان هێنا بەناوێکتر(حشدی شەعبی) یاسایەکیان بۆ دارشت بۆ خزمەتی هەمان نەتەوە،هێنایانەوە مەیدان، ئەم جارە نەک تەنها وەک نەتەوەیەکی ڕەگەزپەرست بەڵکو بەشێوەی توندڕەوەی شیعە مەزهەبیشی هاتەسەر،بەپشتگیری دەوڵەتێکی هەرێمی وناوخۆیی، کەشیعەگەرایی تێدا باڵادەستە، پرۆژەیاسای حەشدی شەعبیان هێنایە مەیانەکەو بۆ چەند مەبەستێکی تایبەتی وشەری سونەو کورد بەتایبەتی لە ئایندەدا پێبکەن.
دەقی یاسای حەشدی شەعبی:
مادە-١-
دەزگای حەشدی شەعبی کە پێکهێنرا بەپێی ژمارە (٩١) لە ٢٤/٢/٢٠١٦ پێکهات ( یتمتع بالشخصیە المعنویە) وەدەبێتەبەشێک لەهێزە چەکدارەکانی عێراق،واتە دەبێت بەبشێک لە سوپای عێراق وپەیوەست دەبێت بە  سەرۆکی فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی عێراقەوە.
مادە-٢-
ئەوەی کە هاتوە بە بڕیاری سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٩١) بەشێک دەبێت لەمانەی خوارەوە:-
یەکەم-  دەبێت حەشدی شەعبی پێکهاتەیەکی سەربازی سەربەخۆبێت وهەروەها بەشێکیش بێت لە هێزی سەربازی عێراقی و پەیوەست دەبێت سەرۆکی فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی عێراق.

دوەم-  ئەو پێکهاتەیە لە سەرکردایەتی،ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لیواو هەموبەشەکانی سەربازی دەگرێتەوە.
سێیەم-  ئەو کەسانەی کە سەربەم پێکهاتەیەن(حەشدی شەعبی) مل کەچ دەبن بۆ سەرجەم یاساکانی سوپای عێراقی بەسەرجەم لایەنیەکانیەوە،بێجگە لە مەرجی تەمەن.
چوارەم - هەموئەوکەسانی کە سەربەم پێکهاتەیەن،سەرجەم ریزبەندی پلەی سەربازیان وموچەوهەموئەرک ومافێکیان وەک سوپای عێراقی وایە.
پێنجەم-  ئەوکەسانەی کەسەر بەم پێکهاتەیەن نابێت هیچ کارێکی سیاسی وحیزبی وکۆمەڵایەتی بکەن لە ناو سوپاکەو لەدەرەوەی سوپاکە.
شەشەم-  دەبێت ئەم پێکهاتەیە کەلەسەرەوە باسکراوە بە هەمو بەشەکانیەوە لەماوەی سێ مانگدا تەواوبکرێت.
حەوتەم-  دەبێت لایەنی پەیوەندیدارجێبەجێی سەرجەم ئەم بڕگەومادانەبکات
مادە-٣-
حەشدی شەعبی لەهەموچین و توێژەکانی گەلانی عێراق پێک دێت بەپێی مادە - ٩- لەدەستوری عێراقی.
مادە-٤-
جوڵەپێکردنی هێزەکان وبڵاوە پێکردنیان ودابەشکردنیان لە پارێزگاکانی عێراق لە ژێرفەرمانی سەرۆکی هێزەچەکدارەکاندایە بە تەنها.
ئەگەر بەراوردێکی هەردوهێزە درووستکراوەکەبکەین کەلەڕووی ستەم و زوڵم وزۆرداری وکوشتن وتاڵان وبڕۆییدا یەک جمکن ولەهەناوی یەک دایکەوە هاتونەتە دەرەوە کە ئەویش( عروبە)یەوبەس، بەڵام بە میتۆدی جودا. هەروەها ئەگەربەراوردێکی هەردو یاساکە بکەین ئەوا زۆر بە ڕونی بۆمان دەردەکەوێت:-  کەهەردو یاساکە هەرچەندە لە دوو مێژوو و زەمەنی جیاوازدا دەرچوەو چۆنە تە بواری جێبەجێکردنەوە،هەروەها  برگەو مادەکان لەڕوی شێوەوە جیاوازە، بەڵام لەناوەڕۆکدا یەک واتاو یەک مەبەست دەدات بەدەستەوە،لەڕی ئەوەی کەلە خزمەت یەک نەتەوەدایە وبۆ سەرکوت کردنی نەیارەکانێتی، نەک خزمەتێک بێت بە دانیشتوان و پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق.














03/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر