جیاوازی ئامانجە کانی پەکەکە وداعش زەوی و ئاسمانە.!!

لوقمان مستەفا ساڵح

هەرچەندە بەبەردەوامی نێوی پەکەکە بەتیرۆریدت دەهێنێت، بەڵام،، ئەوە بۆچەند جارێک دەچێت لە لێدوانەکانیدا ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیای ڕەگەزپەرست وپاڵپشتیکارێکی بە ئەمەکی تیرۆرستان شەکردەشکێنێ ودەڵێت :- پەکەکەو داعش دوڕێکخراوی تیرۆرستین.!!  هەڵبەتە لەدیدو تێڕوانینی دەوڵەتێکی تیرۆریستی وەک تورکیا ئاساییە شوناسی تیرۆریستی ببەخشێتە هەرهێزولایەنێکی سیاسی بەتایبەت هێزێکی چالاکی خاوەن حەقی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە).
 بێگومان ئەم ئیرهابەی دەوڵەتی تورکیا دەرحەق بە گەلی کوردستانی لە باکووری کوردستان بۆ ماوەی ٩٠ ساڵە درێژەی هەیە.ئەم ستەمەی دەوڵەتی تورک وایکرد ئایدۆلۆجیای پەکەکە لەسەر بنەما شۆڕشگێڕییەکانی مارکسیزم - لینینیزم و نەتەوەخوازیی کوردی دابمەزرێت.
 ئامانجی پەکەکە لەسەرەتادا دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستان بوو،وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ لەسەر خاکی باووباپیرانی،پاراستنی خاکاکەیی وهاونیشتیمانیەکانی بۆئەوەی بتوانن بەئارامی ودور لەشەڕوشۆڵە  وەک هەرگەلێکی دیکەی جیهان بتوانن بەسانایی ژیان بگوزەرێنن.
    بەڵام،،ئەم ئامانجەی ئێستای نوێ کراوەتەوە بەوەی بۆ خۆگونجاندنە لەگەڵ نەزمی نوێی جیهان،بەوەی داوای مافی کلتوری و سیاسی بۆ کوردەکانی ناو دەوڵەتی تورکیا دەکەن.
 پەکەکە پشتیوانییەکی بەربڵاو، بەڵام نەک جیھانی، ھەیە لە نێوان کوردەکانی تورکیا و لایەنگرییەکی سنووردار لە لایەن کوردی پارچەکانی تر. بە هۆی فشاری زۆری تورکیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە لایەن چەند دەوڵەت و ڕێکخراوێکەوە بە تیرۆریست ناسێنراوە، لەوانە ئەمریکا و ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، بەڵام دوایی ھاتنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، یەکێتیی ئەوڕووپا ناوی پەکەکەی گۆڕی لە لایەنێکی تیرۆریستەوە بۆ چالاکوانان، بەڵام ئەمریکا و ناتۆتائێستا لە بەر بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ تورک
ھەڵوێستی خۆیان نەگۆڕیوەولە ساڵی٢٠٠٧ دا بەیەکێک لەو١٢
   چالاکەکان  ڕێکخراوە تیرۆریستیە ناسێنرا بەپێی بەشی دژە تیرۆر و چالاکییەکانی سەر بە فەرمانگەی گشتی ئاسایش (پۆلیسی تورکیا).
 سەرچاوە تورکییەکان پەکەکە بە ڕێکخراوێکی جوداییخوازی قەومی ناودەبەن کە تیرۆریزم دژی خەڵکی شارستانی و ئامانجە سەربازییەکان بەکاردێنن بۆ گەیشتن بە مەرامە سیاسییەکان.
ھێزە چەکدارەکانی تورکیا نزیکەی ٨٠٠٠ دێی کوردستانیان خاپوور کرد و بەمەش نزیکەی ٣ - ٤ ملیۆن کورد ئاوارەبوون.!! لەگەڵ شەهید کردنی هەزاران خەڵکی بێتاوان وبرینداربونی هەزارانیتر.!!
بەڵام بێ ئەوەی یەک ماڵی بەنەژاد تورک، لەلایەن پەکەکەوەئازاری پێ گەیشتبێت و خوێن لەلوتی هاوڵاتیەکی بێ گوناحی تورک نەهاتووە.
ئەمە کورتەیەک بو لە مێژوی پڕ سەروەری هێزێکی نەتەوەیی هەڵقوڵاوی هەناوی کوردەواری لە باکوری کوردستان،ناسراو بە پەکەکە.
بەڵام.. ڕێکخراوێکی تیرۆرستی وەک داعش رێكخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، كەلە ساڵی 20133 دامەزراوە، رەگو رێشەی لە چەند رێكخراوێكی توندرەوەوە سەرچاوەی گرتووەو لەدوای روخانی رژێمی بەعس لە نیسانی 2003 و هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق، گروپە توندڕەوەكان سودیان لەو بۆشاییە ئەمنیە و رووبەرووبونەوەی ئەمریكا وەك داگیركەر بینی، لە سەرەتای ساڵی 2004 رێكخراوێك بەناوی تەوحید و جیهات لە عێراق دامەزراوە و چەندین كردەوەی توندووتیژی ئەنجامدا،هەرلەدەست درێژی سێکسی وسەربڕین وسوتان وئەتککردنی مرۆڤ بەهەموو شێوەیەک پیشەی هەمیشەییان بووە.!!   
 ئەمە وێڕای یاساوئامانجە سەیروسەمەرەكانیشی(داعش) ئەوەبو کە وەک
 درووست بوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بۆ بەدیهێنانی چەندین ئامانجە وەك ئەوەی خۆیان ئاماژەی پێدەكەن:
١- بونیادنانەوەی خەلافەتی ئیسلامی
٢- بەجێگەیاندنی جیهاد لە جیهاندا پێشیان وایە تەنها بە جیهادكردن بەسەر كافراندا سەردەكەون.
رێگری كردن لە درووستكردنی كەنیسەی مەسیحیەكان و روخاندنیان ٣-
٤- درووستكردنی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر هەرزەویەك كە دەستی بەسەردا دەگرن.
٥- جیهادكردن لەگەڵ نزیكترین دوژمن نەك لەگەڵ دوژمنە دورەكاندا پێیان وایە دەسەڵاتدارە موسڵمانەكان دوژمنی نزیكن و سوڤیەت و ئەمریكا لە دوژمنە دورەكانن.
٦- حەلالكردنی دەسەلاتدارە موسڵمانەكان لەگەل هەموو ئەوانەی كە دژایەتی داعش دەكەن.
٧- سەندنی جزیەو لە هەموو ئەو كەمەنەتەوەییە ناموسلمانەكان
لە گرنگترین فەرمانەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام كە خۆیان بەرەسمی رایان گەیاندووە:
١- لەگەڵ بیستنی بانگ دەبێت دەرگای دوكان و كۆگاكان دابخرین و بچن بۆ نوێژی مزگەوت.
٧٠جەڵد لەو كەسە دەدرێت كە وشەی ( داعش ) بەكار بێنێ، دەبێت بڵێت دەوڵەتی ئیسلامی.
٣- هەموو رازانەوەو جوانكاریەكی ژنان قەدەغەیەو دەبێت جل و بەرگی ئیسلامی بپۆشن كە نیقابە.
٤- نابێت هیچ جلو بەرگێكی ژنان لە دوكان و كۆگاكان دابنرێت
٥- هەموو دوكانێكی دروونی جلو بەرگی ژنان دادەخرێت ئەگەر پیاو بیبات بەرێوە.
٦- ژنان قەدەغەیە سەردانی پزیشكی پیاو بكەن دەبێت تەنها سەردانی پزیشكی ژنان بكەن.
٧- قەدەغەكردنی لە كێشانی جگەرەو نێرگەلە.
٨- داخستنی سەرتاشخانەكان و قەدەغەكردنی كورتكردنەوەی قژی پیاوان.
٩- قەدەغەكردنی داهێنانی قژی كوران وپیاوان هەر جۆرە مادەیەك بۆ قژ ١٠- رێگریكردن لە هەر میكیاجكردنێكی ژنان ئەگەر لەژێر نیقابیشەوە بێت.
کە چی جەنابی سوڵگان  ئۆردۆغان چاوی ئەم جیاوازیە گەورەیە نابینێت و ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و ڕێکخراوێکی شۆڕشگێری لەتای یەک ترازوو دادەنێت.!!
ئێستا بۆ هەمولایەک رون وئاشکرایە کێ تیرۆریستەو کێ پاڵپشتی تیرۆریستە.!؟ بەپێی هەموو پێوەرە یاساییە نێودەوڵەتیەکانیش بێت هەردەوڵەتێک هەستێت بە پاڵپشتیکردن و یاخود داڵدەدانی تیرۆریستان  ئەوە وەک هێزێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت.!! بەڵام..بەداخەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم کردەوەتیرۆریستیانەی دەوڵەتی توری کوێرو کەڕو کاسە.!!


31/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر