هەڕەشەکانی مالکی...

لوقمان مستەفا ساڵح

 نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق وسەۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق، ئەو پیاوەی دوای خۆی عێراقی توشی کۆمەڵێک کێشەو ململانێی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی کرد بەتایبەت ناکۆکی دروستکردن لەگەڵ پێکهاتەکانی عێراق بە تایبەت سونەو کورد.
چەند رۆژێکیشە نوری مالکی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا، لە هەوڵی گەلەکۆمەکێدایە دژ بە هێزی پێشمەرگەو کشانەوەیان لە شوێنە کوردستانیە ئازاد کراوەکانی ژێردەستی رژێمی بەعسی ڕوخاوو دواتریش چەکدارانی داعش،تا ئێستا هەوڵەکانی مالیکی بۆدژایەتی کردنی کورد لە ناوخۆی عێراقدابوەوئەویش بەڕازیکردنی لایەنە شیعیەکانیتری ناوخۆی عێراق وعەرەبە شۆڤینیەکان وجوڵاندی شەقام بووە،دیارە هەوڵەکانی مالیکی بۆ دوو مەبەستە:-
١-ڕێکخستن وکۆکردنەوەی ئەو لایەن وکەسایەتیە شۆڤینیانەی کەبەنەیاری کورد ناسراوون وچی بەئاشکراو چی بەنهێنی دژایەتی خۆیان بۆکرد نەشاردۆتەوە.
٢- چڕکردنەوەی هەوڵەدەرەکیەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران بەئاشکراو وەچەندجارێکیش بە نهێنی لەگەڵ تورکیا سوریا کۆبونەتەوە هەر بۆ دژایەتی کردنی کورد گوایە بەمەبەستی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق ودەرکردنی هێزی پێشمەرگە لە شوێنە ئازاد کراوە کوردستانیەکان لەدوای شەڕی داعش.
ئەم دوو مەبەستەی مالیکی کە خۆی بۆ تەنگەتاوکردووە، تەنها مەبەست لێی ئەوەیە، لەلایەک دیەوێت لەهەڵبژاردنەکانی ئایندەدا زۆرترین دەنگ بەدەستبێنێت،لەلایەکی تریشەوە شەقام لەدەستی سەدر وەرگرێتەوەو خۆی وەک فریادڕەسێک وڕزگارکەری عێراق دەرخات.
مالیکی بەردەوام بەزمانێک هەڕەشە لە کورد دەکات کە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ زمانی رژێمی بەعسی روخاودا نییە، ئەو شتەی کە جێی سەرسوڕمان وهەڵوەستە لەسەرکردنە هەڕەشەکانی نوری مالیکییە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان بەبڕوای زۆر بەی چاودێرانی سیاسی شەڕ تەنها لە سیستمێکی دیکتاتۆری شمولی دەوەشێتەوە و ئەو کەلتوور و زمانەی کە مالیکی و هاوشێوەکانی پێی دەدوێن هەر ئەو زمانەی سەدام و رژیمە شمولی ویەک لە دوای یەکەکانی عێراقی عەرەبی بوە کەبەردەوام شەڕی گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ناو عێراقیان پێدەکرد.
هیچ لایەنێک لە عێراق نەماوە کە مالیکی هێرشی نەکاتە سەر.!!
کاتێک پێشمەرگە بەرگری لە مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات مالیکی دژی دەوەستێتەوە.
کاتێک سوننەکان بەرگری لە خۆیان دەکەن مالیکی دژیان دەوەستێتەوە.
کاتێک لایەنە شیعیە میانڕەوەکانیتری عێراق باس لە برایەتی وتەبایی سەرجەم پێکهاتەکانیتری عێراق دەکەن مالیکی دژیان دەوەستێتەوە.
مالیکی ئێستا لە دەرەوەی ماڵی شیعی هەژماردەکرێت،تەنانەت سیاسییەکانی شیعەش کە باسی دەکەن بە شتێکی غەریب باسی ڕەفتارەکانی دەکەن.
ئەگەرسەیری مێژووی عێراق بکەین دەبین کە بەهۆی پیادەکردنی سیاسەتی چەوتی هەندێک لەکە سایەتی وسەرکردەکانی عێراق بە سونەو شیعەوە کەسانی وەک مالیکی هاوشێوەکانی کاولکاری زۆری بەخۆیەوە بینییەوە،ئەوانەی کە مالیکی لە نێزیکەوە دەناسن دەڵێن:- مالیکی پیاوێکی مەزهەبگەرایی و تاییفییە و پیاوێکی دیکتاتۆر و خوێنڕێژە، هەروەها مالیکی کەسێکی قین لە دڵە و تەنانەت رق و کینە ی لە بەرانبەرخۆشی هەیە.
له‌ ساڵانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا مالكی‌ به‌ پاكتاوكردنی‌ به‌شێك له‌ سیاسییه‌كانی‌ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كرێت له‌ نمونه‌ی‌ تاریق هاشمی‌ كه‌ له‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقه‌وه‌ ناچاربوو بۆ ژیان له‌ودیو سنوره‌كانی‌ عێراق وه‌ك ئاواره‌یه‌ك چونكه‌ تۆمه‌تباركرا به‌ پشتیوانیكردنی‌ تیرۆر و ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی.‌
نووری مالیکی باسی ئەوە دەکات کە بە هێزە چەکدارەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی شەڕی پێشمەرگە دەکات لەدوای وەدەرنانی داعش. بەڵام،،بیری چوو ئەی کێ داعشی هێنایە موسڵ.!؟
هەر وەک موفتی عێراق دەڵێت : "هەر مالیکی و پیاوەکانی بون ژمارەیەک خەڵکی تیرۆریستیان لە بەندیخانەکان دەرهێنا و رەوانەی موسڵیان کردن کاتێک کە داعش موسڵی کۆنترۆڵکرد بارو دۆخی دەروونی نووری مالیکی باش نەبوو لە عێراق و دوای ئەوە داعش بووە باس و پەردەپۆشی مالیکی و داعشیان بە رێکخراوی هێنایە موسڵ و سوپا زلهێزەکەی عێراقیش رایانکرد".!!
لەبارەی هەڕەشەکانی مالیکی لە هەرێمی کوردستان ” هیچ لایەنێک لە عێراق نەماوە کە مالیکی هێرشی نەکاتە سەر، هەموو ئەو لایەنە سیاسیانەی کە بەشداربوون لە دەسەڵاتی سیاسی عێراق لەلایەن مالیکی هیرشیان کراوەتەسەر و بەلاوەندراون.
نووری مالیکی لەناو حیزبی دەعوە و دەوڵەتی قانوونیش هێرشی کردووەتە سەر خەڵک و ئەجێندایەکی باش و روونی نییە، بەڵکو ئەجندای دەرەکی جێبەجێ دەکات.
کاتێک هێزەکانی حەشدی شەعبی چوونە نێو فەللوجە و چەند شوێنێکی دیکە بە هاندان وفیتی مالیکی لەچەندین گرتەی ڤیدیۆیی دیتمان بە چاوی خۆمان کە حەشدی شەعبی چیانکرد، کە چەکدارانی حەشدی شەعبی منداڵێکیان خستە ژێر تانکێکەوە پلیشانیانەوە، ئەوان تاوانبارن و ئەوانە دەناسرێنەوەو شوێن کەوتووی مالیکی بوون.
بەڵام،، لەگەڵ ئەوەشداهەرچەندە مالیکی ببێتە ئاگریش لەدەستی خۆی زیاتر هیچ شوێنێکی پێ ناسووتێت،بەڵام ئەوەی لەسەر سەرکردایەتی سیاسی کورد پێویستەو گرنگە ولە پێش چاوی بگرێت ئەوەیە دەبێت:- هەموو هەڕەشەیەک بە جدی وەربگیرێت،تەنانەت هەڕەشەی نەیارێکی هەرچی وپەرچی و هیچ لەبار نەبووەیەکیش،لەناوخۆو دەرەوەشبێت،ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی بەها باڵاکانی نیشتیمان وئاسایشی نەتەوەییمان.

08/01/2017



وتارەکانی تری نوسەر