مادەهۆشبەرەکان بەرەیەکی تری شەڕ!

لوقمان مستەفا ساڵح
میللەتیان بە بەڵێ ونەخێری ڕیفرانۆمەوە سەرقاڵ کردووە ،بێ ئاگا لەوەی ئەمڕۆکە دوژمنانی میللەتی کورد بەرەیەکی دیکەی شەڕیان لە دژمان قوت کردۆتەوە،بەڵام شەڕێک کە نە تەقەوتۆقی تفەنگی تێدا دەبیسرێ و نە بۆنی باروتی هەست پێ دەکرێ و قوربانیانی ئەم شەڕەش کەمترنین لەو قوربانیانەی کە بە درێژایی مێژوو ئەم نەتەوەیە ستەم لێکراوە  بۆ رزگاریی نیشتیمانی و نەتەوەیی بێ وچان تێکۆشاوەوخەباتی لە پیناودا کردوە.
مادە هۆشبەرەکان بوەتەئامرازێک بەدەست دووژمنانی نەتەوەی کوردەوە بەتایبەتی ووڵاتانی ئێران،تورکیا،سوریا..هتدکەبەهێمنی خەریکە کۆمەڵگای کوردی لەبەریەک هەڵدەوەشننەوە.بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە کوردستاندا لەزیاد بووندایە، بووە بە دیاردەیەکی ترسناک کەهەڕەشەی جدی لەکۆمەڵگای کوردی دەکات لەسەجەم بوارەکانی کۆمەڵایەتی،ئابوری،سیاسیدا. بێگومان لەهەر شوێنێك مادەی هۆشبەر بڵاوببێتەوە هۆشیاری نەتەوەیی نیشتیمانی نامێنێت و كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابوریی گەورە بەدوای خۆی دەهێنێت". .
زانایان و پسپۆران و ڕێكخراوه‌ پزیشكی و ته‌ندروستیه‌كان و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌مه‌ڕ دانانی پێناسه‌یه‌كی گونجاو بۆ دیارده‌ی گیرۆده‌ بوون گه‌لێك تاووتوێیان كردووه‌، بیروڕای جیاواز سه‌باره‌ت به‌ چوارچێوه‌ و نیشانه‌كانی ئالووده‌بوون هاتوونه‌ته‌ گۆڕێ، ته‌نانه‌ت بۆ خودی زاراوه‌كه‌ش چه‌ندین جار گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌. له‌و زاراوانه‌ی بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌كارهێنراوه‌: ئالووده‌بوون، ڕاهاتن، پشت پێبه‌ستن، خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان، خراپ به‌كارهێنانی ماده‌كان، گرفتی ده‌رمان به‌كارهێن ،…. هتد.
بۆ ئه‌وه‌ی بوارمان بۆ بڕه‌خسێت كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ خوێنه‌ران بناسێنین، ئه‌وا خۆمان له‌ پێناسه جۆراوجۆره‌كان به‌دوور ده‌گرین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین دیارده‌ی ئالووده‌بوون له‌شێوه‌ گشتیه‌كه‌یدا بخه‌ینه‌ ڕوو كه‌ ده‌رئه‌نجامی زۆربه‌ی پێناسه‌كانه‌.
بەکارهێنەری مادە هۆشبەرەکان وکەسانی ئالودە بو وە بازرگانی کردن بەو مادانەوە لەسەر ئاستی جیهان بۆتە دیاردەو لە هەرێمی کئردستانیش لەو دیاردە ترسناکە بێبەش نیە . کە هەندێکەس بە ئەنفالی سپی و مەرگی سپی ناوزەندی دەکەن .
ئەگەرچی لە وڵاتانی جیهان ئەم دیاردەیە بەربەرکانی لەگەڵ دەکرێ و ڕوبەڕوی دەبنەوە وکۆنترۆڵ دەکرێ، بەڵام لە بەشەکانیتری کوردستان (بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان) ئەم دیاردەیە لە لایەن حکومەتەوە نەک بەربەرەکانیی لەگەڵ ناکرێ بەڵکوو بە شێوەیەکی سیستماتیک پەرەی پێ دەدەرێ، رێی بۆ خۆش دەکرێ و وەک چەکێک لە دژی ئیرادەی نەتەوەیی ئەم گەلە ستەم دیدەیە بە کار دەهێندرێ . 
ئەگەر دادگای تاوانەکانی هەرێمی کوردستان بریار بەسەر تاوانبارانی مادە هۆشبەرەکاندا بسەپێنێت ئەوە زۆرینە ئەو کوردانەی رۆژهەڵاتی کوردستانن کە دوژمنانی گەلەکەمان لێی یاساغ  نەکردون رێی پێداون !.
بێگومان کەسی ئالودەبو بۆ بە دەست هێنانی ئەو مادەیە پەنا بۆ هەمو کارێکی تاوانکاری دەبات لەوانە،دزی،کوشتن،کاری بەد رەوشتی ، زۆر جاریش کاسانی توش بو بۆ بە دەست هێنانی بڕیک لەو مادەیە لەلایەن دوژمنانەوە وەک سێخورو بەکرێ گیراو دژ بە سەروەری وڵات بە کار دەهێنرێن.هەرچەندە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە لەووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی تر دەگۆڕێت،بەهەمانشێوە یاساو جۆری سزاکەیشی جیاوازە. 
هەربۆیە دادگاکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە ئێستادا بوونەتە جێی مشت ومڕو یەکلایی کردنەوەی ئەم دیاردە کوشندەیە.
ئەگەر بە دۆسیەکانی دادگای تاوانەکان و دادگای کەتندا لە دادگاکانی عئیراق و هەرێمی کوردستانیشدا بچینەوە ئەوە لە بریارەکانی ئەودادگایانەدا بە ڕوونی ئاماژەی پێکراوە کە چۆن یاسای عێراقی سەبارەت بە ماددە هۆشبەرەکان و جۆری سزاکانی بەم شێوەیە ئاماژە پێکردوە :
لەم یاسایەدا تەنها مادەیەک کە باس لە باری یاسایی کەسی ئالودەبوو بە مادەی هۆشبەر بکات ماددەی 14 برگەی 2 کە یاسا دانەری عیراقی سزای 3 ساڵ کەمتر نەبێت 15 ساڵ زیاتر نەبێت زیندانی داناوە بۆ ئەو کەسەی کە ئەو مادە هۆشبەرانەی پێبگیرێت کە لە ماددەی 3ی ئەم یاسایەدا هاتوە و مەبەست لێی بەکارهێنانی شەخسی بووە. بەڵام لە برگەی 7 دا دەڵێت دادگا بۆی هەیە (واتە حاڵەتەکە جوازییە) لە جیاتی ئەوەی ئەو سزایە بسەپێنێت، فەرمان بدات بە دانانی کەسە ئالودەبوەکە لە (مصحە) یان شوێنی تایبەت کە وەزارەتی تەندروستی دابینی کردوە بۆ چارەسەرکردن بۆ ماوەی 6 مانگ، دواتر پێش تەواو بوونی ئەو 6 مانگە بەردەدرێت لەسەر داوای داواکاری گشتی یان خودی کەسە مەحکومەکە ئەگەر دەرکەوت باری تەندروستی باش بووە بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی ئەو شوێنە. لەمرۆدا هەموو ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی ئالودەبون بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن سزای 3 ساڵ زیندانیان بەسەردا دەسەپێت وە برگەی 7 لە یاساکە جێبەجێ ناکرێت لەبەر نەبوونی شوێنێک یاخود سەنتەرێک بۆ چارەسەری ئەو کەسانە. 
بەڵام لەگەڵ ئەمانەیشداهەرچەندە مادە هۆشبەرەکان هەندێکیان سروشتین و هەندێکیشیان دروستدەکرێن، کە بەکارهێنەرانیان ئالوودە دەکەن، لە رووی یاساییەوە چاندن و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان قەدەغەیە، بەڵام جۆرێک لەو مادانە لە ڕووی پزیشکییەوە وەک ئازار شکێنی زۆر بەهێز بەکاردەهێنرێن، ئەویش کاتێک دەبێت کە ڕەچەتەی پزیشکی هەبێت. 
هەروەها مەترسی کرانەوەی سنوورەکان و هاتنەناوەوەی خەڵکی بیانی و کردنەوەی کۆمپانیای وەهمی و ئەم باردۆخە نەخوازراوە وایان کردووە هێنانی مادەی هۆشبەر و ڕێژەی بەکارهێنانی بەرز بێتەوە.
بە پێی راپۆرتێکی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ١٩٩٠، عێراق لەڕووی بەکارهێنان و بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشەبەرەکاندا پاكترین وڵات بووە، بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەرەوە لە عێراق و تەنانەت لە هەرێمی کوردستانیش رووی لە زیادبوون کردووە. گۆڕینی بارودۆخی سیاسیی، جەنگ و ململانیی، خراپی باری ئابووریی و  ناسەقامگیری سیاسیی، کاردانەوەی راستەوخۆیان هەیە لە گەشکردنی بازرگانی  بە مادە هۆشبەرەکان و بە تایبەتی لەم ساڵانەی دوایی د ".
 مادە هۆشبەرەکان ئەوەندە مەترسی بۆ سەرئاسایشی نەتەوەیی ونیشتیمانی درووستکردووە وەزیری تەندرووستی ناچار بە دانپێانان کردووە کە بە حەسرەتەوە باس لەو مەترسیە جیهانیە گەورەیەدەکات کە هەرێمەکەی ئێمەشی تێوەگلاوە.
ئەمە وتەی رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە لەهەرێمی کوردستانەکەدەڵێت:
"شەڕی دژی تیرۆر و قەیرانی دارایی كۆتاییان دێت، بەڵام شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەكان تەواو نابێت،" 


19/08/2017



وتارەکانی تری نوسەر