مایەپوچی لە ئەخلاقدا.."مۆدێلی حوکمڕانی کوردستان بەنمونە"

سالار مه‌حمود
لەکاتی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیاندا هەندێک جار حکومەت بۆ رووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان پەنا دەباتە بەر (خۆپیشاندانی پێچەوانە)و هێزی مرۆیی خۆی دەخاتە سەر شەقام، ئەوەش بەکێ؟ بەفەرمانبەران و موچە خۆرو کارمەندانی حکومەت خۆی. 
لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا کۆماری ئیسلامی پەنای بردە بەر خۆپیشاندانی پشتیوانی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ بەرپەرچدانەوەی مانگرتن و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان. رووداوی لەم جۆرە حکومەتەکان لە قەیرانەکاندا پەنای بۆ دەبەن. هەرچەندە ئەوەش کردەی دەسەڵاتە ستەمکارو چەواشەکارەکانەو ئاکامی نەبووەو نابێ. هاوکێشەکە لە کوردستاندا بۆ حکومەتی شکستخواردووی هەرێم دژوارترە، چونکە ئەوانەی لەسەر شەقامن زۆرتر فەرمانبەران و موچەخۆری حکومەتن. 
ئەخلاق لەفەلسەفەی کۆنی یۆنانەوە تا ئەمڕۆ واتە بوێریی و دلێریی، دلێریی بۆ خزمەتی گشتی و بوێریش لە داوای مافدا. سوقرات دەڵێ چۆن پزیشکێک دەبێ شارەزا بێت لە زانستی چارەسەری نەخۆشدا ئینجا دەبێ پزیشکی بکا. ئاواش فەرمانڕەوا دەبێ شارەزابێ لەهونەری بەڕێوەبردن و سیاسەتدا ئینجا خۆ بەشایستە دابنێ. کوردستان ئەمڕۆ وەک کەشتیەک وایە بەدەست کەسانێک شایستەی کەشتیوانی نین و لێی نازانن! هەر لەبەر ئەوەشە شکست بەدوای شکست و قەیران بەدوای قەیران کوردستان و خەڵکەکەی تووشی هەژاریی و بێکاریی و بێدادیی لە رادەبەدەر بووەتەوە. کەواتە مایە پوچی تەنیا لە رووی موچەو مادەوە جێی باس و خواست نین، بەڵکو گران و قورسترین مایەپوچی مەعنەوییەو پەیوەستە بە ئاکاری سیاسیەوە ئەویش لەدەسەتدانی شەرعیەت و هێزی رەواییە. 
ئایا حکومەتی شکستخواردوو بیری کردۆتەوە لەوەی کە ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن مامۆستان، فەرمانبەری حکومەتن، مووچەخۆری دەوڵەتن؟. ئەی بێ مووچەو هاوڵاتیەکانی تر دەبێ چەن ناڕەزاو توڕە بن؟ ئەم خۆپیشاندانانە دەرخەری ئەوەیە ئەم حکومەتە بەتەواوی ئیفلاسی کردوەو شکستی هێناوە لەهەموو کایەیەکی مادیی و مەعنەویی. 
ئەمەی لە کوردستان روو دەدات هەڵگری زۆر مانای سیاسیی و مەعریفی و مەعنەوی ترە، بچوک ناکرێتەوە لە داخوازی قوت و بەناو پاشەکەوتی مووچە. ئەم هەرێمە بەدەست کێشەو قەیرانی قووڵی ئاکارییەوە دەرگیر بووە، کەبەها نەما لەلای دەسەڵاتەوە ئەشێ چاوەڕوانی کارەساتی چاوەڕوان نەکراویش بکرێ. دۆخەکە مەترسیدارەو گوتارو شێوازی پەرچەکرداری دەسەڵات بەرامبەر ناڕەزایی هاونیشتمانیان دەرخەری ئەوجی بێباکیانە، ئەوەش لەبەرچاو بگیرێ کە ستەمکار بەسانایی بارگاوی دەبێ بە بەرژەوەندی ستەمکاری ترو بۆ خۆپارێزیی و مانەوە هاوپەیمانی دەکەن لەپێناو پاراستنی کۆمپانیاو بەرژەوەندیە زەوەندەکانیاندا.
 نمونەی شەقهەڵدان لە مامۆستایان لەپەروەردەکاران و ناساندنیان بە ئاژاوەگێڕ، ئاماژەی روونی نامۆبوونی ئەم حکومڕانییەیە بەبەهاکانی کوردەواریی و ئەوجی داماڵرانە لە ئاکاری سیاسیی، بۆیە کارەسات و مەترسی پێشبینیکراوی گەورەتر لەسایە شڕەکەی ئەم مۆدێلەدا ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە. بۆ دەربازبوون و دورخستنەوەی ئەو ئەگەرە لەبەرامبەر هاوپەیمانی گەندەڵکاراندا بەردەوامی ناڕەزاییە نیشتمانیەکانی هاوڵاتیانە کە دوو دەڤەری سڕیەوەو یەک گوتاری دروستکردوە. ئەخلاقی بەرز لای خەڵک بەرجەستەیە، دلێریی و بوێرییان لەسەر داکۆکی لەماف و ئازادییان نمونەی بەرزی ئاکاریانە. رەنگدانەوەی هەڵوێستی گرنگ و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی نوێ و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەیە، خۆپیشاندان لەلایەک بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ مافخوراوان و، ئینجا پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان نەوەکا لە ترسی هاوڵاتیەکانیداو لە پێناو مانەوەی خۆیاندا، بەتەواوەتی رادەستی داگیرکەران بکرێت.
مایەپوچی لە ئەخلاقدا مۆدێلی حوکمڕانی کوردستان بەنمونە" سالار مەحمود لەکاتی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیاندا هەندێک جار حکومەت بۆ رووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان پەنا دەباتە بەر (خۆپیشاندانی پێچەوانە)و هێزی مرۆیی خۆی دەخاتە سەر شەقام، ئەوەش بەکێ؟ بەفەرمانبەران و موچە خۆرو کارمەندانی حکومەت خۆی. لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا کۆماری ئیسلامی پەنای بردە بەر خۆپیشاندانی پشتیوانی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ بەرپەرچدانەوەی مانگرتن و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان. رووداوی لەم جۆرە حکومەتەکان لە قەیرانەکاندا پەنای بۆ دەبەن. هەرچەندە ئەوەش کردەی دەسەڵاتە ستەمکارو چەواشەکارەکانەو ئاکامی نەبووەو نابێ. هاوکێشەکە لە کوردستاندا بۆ حکومەتی شکستخواردووی هەرێم دژوارترە، چونکە ئەوانەی لەسەر شەقامن زۆرتر فەرمانبەران و موچەخۆری حکومەتن. ئەخلاق لەفەلسەفەی کۆنی یۆنانەوە تا ئەمڕۆ واتە بوێریی و دلێریی، دلێریی بۆ خزمەتی گشتی و بوێریش لە داوای مافدا. سوقرات دەڵێ چۆن پزیشکێک دەبێ شارەزا بێت لە زانستی چارەسەری نەخۆشدا ئینجا دەبێ پزیشکی بکا. ئاواش فەرمانڕەوا دەبێ شارەزابێ لەهونەری بەڕێوەبردن و سیاسەتدا ئینجا خۆ بەشایستە دابنێ. 
کوردستان ئەمڕۆ وەک کەشتیەک وایە بەدەست کەسانێک شایستەی کەشتیوانی نین و لێی نازانن! هەر لەبەر ئەوەشە شکست بەدوای شکست و قەیران بەدوای قەیران کوردستان و خەڵکەکەی تووشی هەژاریی و بێکاریی و بێدادیی لە رادەبەدەر بووەتەوە. کەواتە مایە پوچی تەنیا لە رووی موچەو مادەوە جێی باس و خواست نین، بەڵکو گران و قورسترین مایەپوچی مەعنەوییەو پەیوەستە بە ئاکاری سیاسیەوە ئەویش لەدەسەتدانی شەرعیەت و هێزی رەواییە. ئایا حکومەتی شکستخواردوو بیری کردۆتەوە لەوەی کە ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن مامۆستان، فەرمانبەری حکومەتن، مووچەخۆری دەوڵەتن؟. ئەی بێ مووچەو هاوڵاتیەکانی تر دەبێ چەن ناڕەزاو توڕە بن؟ ئەم خۆپیشاندانانە دەرخەری ئەوەیە ئەم حکومەتە بەتەواوی ئیفلاسی کردوەو شکستی هێناوە لەهەموو کایەیەکی مادیی و مەعنەویی.
ئەمەی لە کوردستان روو دەدات هەڵگری زۆر مانای سیاسیی و مەعریفی و مەعنەوی ترە، بچوک ناکرێتەوە لە داخوازی قوت و بەناو پاشەکەوتی مووچە. ئەم هەرێمە بەدەست کێشەو قەیرانی قووڵی ئاکارییەوە دەرگیر بووە، کەبەها نەما لەلای دەسەڵاتەوە ئەشێ چاوەڕوانی کارەساتی چاوەڕوان نەکراویش بکرێ. دۆخەکە مەترسیدارەو گوتارو شێوازی پەرچەکرداری دەسەڵات بەرامبەر ناڕەزایی هاونیشتمانیان دەرخەری ئەوجی بێباکیانە، ئەوەش لەبەرچاو بگیرێ کە ستەمکار بەسانایی بارگاوی دەبێ بە بەرژەوەندی ستەمکاری ترو بۆ خۆپارێزیی و مانەوە هاوپەیمانی دەکەن لەپێناو پاراستنی کۆمپانیاو بەرژەوەندیە زەوەندەکانیاندا. 
نمونەی شەقهەڵدان لە مامۆستایان لەپەروەردەکاران و ناساندنیان بە ئاژاوەگێڕ، ئاماژەی روونی نامۆبوونی ئەم حکومڕانییەیە بەبەهاکانی کوردەواریی و ئەوجی داماڵرانە لە ئاکاری سیاسیی، بۆیە کارەسات و مەترسی پێشبینیکراوی گەورەتر لەسایە شڕەکەی ئەم مۆدێلەدا ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە. بۆ دەربازبوون و دورخستنەوەی ئەو ئەگەرە لەبەرامبەر هاوپەیمانی گەندەڵکاراندا بەردەوامی ناڕەزاییە نیشتمانیەکانی هاوڵاتیانە کە دوو دەڤەری سڕیەوەو یەک گوتاری دروستکردوە. ئەخلاقی بەرز لای خەڵک بەرجەستەیە، دلێریی و بوێرییان لەسەر داکۆکی لەماف و ئازادییان نمونەی بەرزی ئاکاریانە. رەنگدانەوەی هەڵوێستی گرنگ و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی نوێ و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەیە، خۆپیشاندان لەلایەک بۆ گێڕانەوەی ماف بۆ مافخوراوان و، ئینجا پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان نەوەکا لە ترسی هاوڵاتیەکانیداو لە پێناو مانەوەی خۆیاندا، بەتەواوەتی رادەستی داگیرکەران بکرێت.


01/04/2018



وتارەکانی تری نوسەر