له راستیدا ره‌وتی مێژوو له باره سرووشتیهكهیدا به‌وجۆره‌یه كه هه‌میشه ئه‌و نه‌وه‌ی كه ئێستا باڵاده‌سته له روانگه‌ی نه‌وه‌ی دوای خۆیه‌وه كۆنه‌و ناتوانێت ویست و داواكارییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ جێبه‌جێ بكات، چونكه هه‌ر نه‌وه‌و چین و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كوڕی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیه‌تی و ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی نه‌وه‌كانی تر بكات، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیهتیو هه‌ڵگری عهقڵو تێگه‌یشتن و روانینێكه، جیاواز له روانین و عه‌قڵ و لێكدانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوای یان پێش خۆی. هه‌ر چۆن له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ر چینه‌و شۆڕشگێڕی قۆناغێكهو له قۆناغی دواتردا شه‌رعیه‌تی خۆی بۆ رابه‌رایه‌تیكردن له‌ده‌ست ده‌دات، به گوێره‌ی نه‌وه‌كانیش هه‌مان بۆچوون و لێكدانه‌وه راسته. بێگومان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش دیدێكی كۆنسێرڤهتیڤه یان تێڕوانینێكی كۆنهپارێزانهیهو به گشتی ئه‌وانه به‌رگری لێده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی باری باو‌و جێگیردان و هه‌میشه به گومانه‌وه سه‌یری گۆڕانكاری ده‌كه‌ن و له هه‌ر جۆره گۆڕانێكیش ده‌ترسن.. دیاره به گشتی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا كه ئه‌م دیدو بۆچوونه دیدوبۆچوونی باو‌و جێگیر بێت هه‌میشه ئه‌وه‌ی دواتر دێت به تووندی ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌و هه‌وڵده‌درێت پاسیڤ بكرێت، كه له‌راستیدا پاسیڤكردن و به‌لاوه‌نانی دیدو بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ یه‌كێكه له‌به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هه‌ر گه‌شه‌كردنێك، چ له ئاستی زانستیدا بێت، یان له ئاستی فیكری‌و ئه‌ده‌بی یان له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و عهقڵیو كه‌لتووریدا.
ئه‌م لێكدانه‌وانه هه‌رچۆن بۆ باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاكه‌كه‌سی‌و فیكری‌و عه‌قڵی راستن، بێگومان بۆ باری سیاسی‌و حیزبایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌بردنیش راستن. واته یه‌كێك له كێشه دیاره‌كانی نێو دامه‌زراوه حیزبی‌و سیاسی‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی جیهان كێشه‌ی نێوان نه‌وه‌كانه، نه‌وه‌ی كۆنی دهسهڵاتكردو به‌سه‌ر كۆی پنت‌و جومگه‌كانی ژیانی ئابووری‌و حیزبی‌و سیاسی‌و فهرههنگیو بهڕێوهبهرێتیداو نه‌وه‌ی نوێی رێگا لێ‌گیراو بۆ ئه‌وه‌ی بێته پێشهنگو رۆڵی خۆی ببینێت له دامه‌زراندنی ئه‌و دامه‌زراوه رێبهرێتیو عهقڵیو فه‌رهه‌نگییه‌دا كه خۆی دهیهوێتو هه‌وڵده‌دات به‌جۆرێك بینایان بكات دهربڕو به‌رجه‌سته‌كه‌ری خواست‌و ویسته‌كانی ئه‌و بن. له‌راستیدا كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووست ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه كه تیایدا هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك چ وه‌كو تاكه‌كه‌س‌و چ وه‌كو ده‌سته‌و گروپ و چ وه‌كو پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێت به گوێره‌ی ئه‌و لوتكه كوێیه‌و تاكه‌ی ده‌توانێت به وزه‌و توانای جهستهییو عهقڵیو فیكرییه‌وه كاربكات. هه‌روه‌ك له‌و جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی هه‌ستی كرد گه‌یشتووه‌ته لوتكه‌ی تواناكانی‌و چیتر ناتوانێت هه‌ڵكشێت ئیتر ده‌ستبه‌رداری پۆست‌و پێگه‌ی دهسهڵاتو رێبهرێتیو فیكری‌و عه‌قڵی خۆی دهبێتو جێگا بۆ دوای خۆی چۆڵ ده‌كات، كه ئه‌م باره بۆ تاكه‌كه‌س‌و بۆ ده‌سته‌و گروپ‌و حیزب‌و پێكهاته جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش راسته. كه بێگومان به‌بێ بوونی ئه‌م جۆره تێڕوانینهو جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع ناتوانرێت باس له بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندرووست و سه‌قامگیرو دیموكراسی‌و ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات بكرێت. ئه‌وه‌ی له ئه‌مڕۆی كوردستاندا هۆكاری كۆی ناكۆكی و كێشه‌و قه‌یرانه‌كانه ئه‌و نوخبه سیاسیه‌یه كه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه تاوه‌كو راپه‌ڕین ده‌ركه‌وتووه‌و هه‌ڵگری پاشخانێكی كه‌لتووری و عه‌قڵی حیزبی نه‌خۆشه‌و ئێستاش ئه‌و هه‌موو بڕیارێكی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتی له كوردستاندا به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و بۆ شه‌رعیه‌تدان به ویسته نادرووست و نه‌خۆشه‌كانی خۆی هه‌وڵیداوه جه‌ماوه‌ر بكاته به‌شدارو هاوكاری خۆیی و له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتووه بووه‌و رووبه‌رێكی فراوانی له جه‌ماوه‌ر گهوجاندووهو ئێستا شه‌ڕه‌كانی خۆیان به جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن، ئالودهكردنی جه‌ماوه‌ریش به كێشه‌كانی خۆیانه‌وه زیاتر درێژبوونی ته‌مه‌نی ئه‌و نوخبه نه‌خۆشه‌ی مسۆگه‌ر كردووه. به‌ڵێ ئه‌و نوخبه‌یه‌ی كه به‌جۆرێك جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و حكومی داگیركردووه كه بوار نه‌دات به نه‌وه‌ی دوای خۆی لێی نزیك بێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر وه‌كو تاكه‌كه‌سیش كه‌سانێك لە نەوەی نوێ گه‌یشتبنه هه‌ندێ جومگه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وا ئه‌و تاكهكهسانه گه‌یشتوون كه پهراوێزو پاشكۆی ئه‌و نوخبه نهخۆشهن كه پیرۆزی ده‌ده‌ن به به‌شێك له تاكه‌كه‌سه نه‌خۆش و تووند‌و تیژه‌كانی ناو كۆی نوخبه نه‌خۆشه سیاسیه‌كه. به‌ڵێ تا ئه‌و نوخبه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری نیه. به‌ڵكو ته‌نیا كاتێك سه‌ره‌تای گۆڕانكاری ده‌ست پێده‌كات كه جه‌ماوه‌ر بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به‌و نوخبه نه‌خۆشه بڵێت بووه‌سته، تۆ ته‌واو بوویت، كاتت به‌سه‌رچوو. بهكردوهش جه‌ماوه‌ر یان نوخبه‌ی نوێ ئه‌و نوخبه نه‌خۆشه فڕێبداته ده‌ره‌وه‌ی بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات. راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌پێی ره‌وتی مێژوو ده‌بێت كۆن جێگا بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی چۆڵ بكات. هه‌روه‌ك ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بدركێنین كه كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ندرووست ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ر نه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا خۆی نوێ ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش نوێكردنهوهیهكه هه‌موو ئاسته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و كۆی دامه‌زراوه‌كانی بكه‌ین ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و شێوازه سرووشتیه‌ی گۆڕانكاری نابینرێت، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ململانێ و ناكۆكی نێوان نه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌میشه نه‌وه‌ی كۆن نه‌وه‌یه‌كی خۆپارێزی ده‌سه‌ڵات پارێزه، ئه‌ویش نه‌ك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل، یان گشت‌دا، به‌ڵكو له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سیه‌كاندا كه ئه‌ویش هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و عه‌قڵه كۆنسێرڤێتیڤهیه كه نه‌وه‌ی پێشوو ههڵگرێتیو نایه‌وێت له ده‌ستی بچێت.