کورد و عێراق
( بەشی دوەم )
کاک نەوشیروان دەڵێت:
کاک نەوشیروان: کورد و عێراق
له نه‌ورۆزی 1991 دا ئه‌مان توانی بڵێین: ئه‌وه یه‌که‌مین جاره له مێژوی کوردا نزیکه‌ی سه‌رانسه‌ری سه‌رزه‌مینی کوردستانی عیراق له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عیراق رزگاری بوه و، کورد له رێگه‌ی نوێنه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه ده‌ستی گرتوه به سه‌ر نیشتمانه‌که‌ی خۆی دا..... تاد.
له گه‌رمه‌ی راپه‌ڕین دا، له کاتیك دا، ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له زۆری شار و شاروچکه‌کانی کوردستان روخێنرا بو، هه‌مو ره‌بیه و موعه‌سکه‌ره‌کانی جه‌یشی عیراقی، که لوتکه‌ی گرد و چیاکانی کوردستانیان پیس و ناشیرین کرد بو، وه هه‌مو داووده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی به‌عس له ناو شاره‌کان دا، که نیشانه‌ی داگیرکراوی کوردستان بون، وێران کرا بو. ده‌یان هه‌زار ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی جه‌یشی ئیحتیلالی به‌عس خۆیان به ده‌سته‌وه داب‌و، به‌ره‌ڵا کرا بون و له ناو شاره‌کان دا به ئازادی ئه‌سوڕانه‌وه .... تاد
ئەمە قسە و بۆچونی ئەندازیاری و سەرکردەی راپەرینە مەزنەکەیە، ئەمە هەڵسەنگاندنیەتی بۆ هێزی داگیرکەری عێراقی.
بۆ زیاتر ئاشنابون بە بۆچون و هەڵسەنگاندنی کاک نەوشیروان بەرامبەر بە عێراق، با بە وردی لێی نزیک بینەوە.
لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ گوڤاری گوڵان لە سەر و بەندی دەست لە کار کێشانەوەی لە یەکێتی و لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا:
گوڵان: كاك نه‌وشیروان دوای رووخانی بەعس به‌شداری له بنیادنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ كرد. ئایا فیعله‌ن كاك نه‌وشیروان بڕوای به عێراقی نوێ هه‌بوو كه به‌م شێوه‌یه سه‌ردانی به‌غدای كرد و به‌شداری ئەنجوومەنی حوكمی كرد بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ دروست بكات؟ بۆچی خه‌ریكی كوردستان نه‌بوو و دوای رووخانی سه‌دام كوردستان بكاته كوردستانێكی نوێ؟
نەوشێروان :پێموایه بۆ هه‌ردووكیان كارمان كردووه. به نسبه‌ت كوردستانه‌وه پێم وایه ئێمه ئیشێكی زۆر گه‌وره‌مان كردووه ئێستا له كوردستان ده‌توانیت بڵێیت به مه‌عنای وشە بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه. هیچ لایەنێكی عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیش بەگونجاوی نازانن كه كورد ده‌وڵه‌ت دروست بكات. بۆ تۆ باشترین رێگا ئه‌وەیه له عێراقێكی تازه له ده‌زگای بڕیاردانی سیاسیا تۆ بتوانیت ده‌سه‌ڵاتت هه‌بێت. تا ئه‌و كاتەی كە نا‌توانیت جیابیته‌وه خۆت حه‌ز بكه‌یت و حه‌ز نه‌كه‌یت بەشێكی له عێراق. مادام بەشێكیشی لە عێراق، له عێراقدا دەوڵەتێكت هەبێت كه ده‌سه‌ڵاتت هه‌بێت له ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی‌دا. دەوڵەتێك بێت دیموكراسی بێت، دەوڵەتێك بێت له خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌دا بێت و دەوڵەتێكی تازە بێت ئه‌مه له قازانجی كورده. ئه‌وه‌ی تریش من پێم وایه ئێمه بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیمان دامه‌زراندووه.
باشترین سەرچاوە بۆ تێگەیشتن لە هەڵسەنگاندن، بۆچون، دیدگا و چاوەروانیەکانی کاک نەوشیروان بۆ عێراق لە وتارێکیدا بەناونیشانی " خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردی بۆ رێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عێراقی" یە کە لە ناوەراستی ساڵی ٢٠٠٨ سازکرا، تێیدا بە گومانێکی زۆر تێرامانی بۆ حکومەتی عێراق هەبوە، نوسیویەتی:
ره‌وتی گفتوگۆی رێکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکی – عێراقی ئه‌بێ زه‌نگی هۆشیاری بێ بۆ کورد، ئه‌گه‌ر وا بڕوا له رابردودا عێراق په‌یمانی سه‌عد اباد (1937) ی له گه‌ڵ تورکیا و ئێران و، دواتر په‌یمانی به‌غداد (1955) ی له گه‌ڵ ئێران و تورکیا و، په‌یمانی دۆستایه‌تی و هاوکاری (1972) ی له گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤێت و، رێککه‌وتنی جه‌زائیری (1975) ی له گه‌ڵ ئێران ئیمزا کردوه، ئیستاش کێ ئه‌ڵێ له پاشه‌ڕۆژێکی نزیک دا چه‌ندین رێککه‌وتنی له‌و جۆره له گه‌ڵ ئێران و تورکیا و سوریا له پشتی کورده‌وه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد ناکرێ؟ خۆ تا ئیستاش ئێران سوره له سه‌ر زیندویه‌تی و کارپێکردنی رێککه‌وتنی شا – سه‌دامی جه‌زائیر (1975) که به تایبه‌تی دژی کورد ساز کرا.
ئیستا یه‌کێ له بیانوه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی عێراق و ئه‌مه‌ریکی بۆ ئیمزاکردنی ئه‌م رێکه‌وتنه، وه‌کو له ماده‌ی 26 دا رون کراوه‌ته‌وه، ده‌رهێنانی عێراقه له ژێر باری بڕیاره‌کانی به‌ندی حه‌وته‌م و ئه‌نجامه‌کانی.
کوردی عێراق چ قازانجێ ئه‌کا له ئازادکردنی عێراق له کۆتوپێوه‌ندی ئه‌و بڕیارانه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆت‌و پێوه‌نده ناوده‌وڵه‌تییانه و، چاودێری ناوده‌وڵه‌تی نه‌مێنێ و حکومه‌تی عێراق سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو وه‌ربگرێته‌وه چ گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ پاراستنی کورد هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر بڵێن ده‌ستوری هه‌میشه‌یی! خۆ چه‌ندین ماده له ده‌ستوردا هه‌یه سه‌باره‌ت به مافه‌کانی کورد له‌وانه ماده‌ی 140 به‌ڵام کامیان جێبه‌جێ کراوه و، گه‌ره‌نتی چیه بۆ جێبه‌جێ کردنیان؟
له‌م رێکه‌وتنه‌دا هیچ دڵنیاییه‌ک به کورد نه‌دراوه که حکومه‌تی عێراق هاوکاری عێراقی – ئه‌مه‌ریکی له پاشه‌ڕۆژدا دژی کورد به کار ناهێنێ و رێگه به هێزه چه‌کدار و ئه‌منیه‌کانی عێراق نادا تاوانی جینۆساید دژی کورد و هیچ گروپێکی ئیتنی و دینی دوباره بکاته‌وه.
کورد و یه‌کێتی ئه‌رزی عێراق
له‌م ڕێکه‌وتنه‌که‌دا 3 جار باس له "یه‌کێتی ئه‌رزی عێراق" کراوه، جارێک له دیباجه‌که‌ی دا و هه‌روه‌ها دو جار له ماده‌ی 28 دا که ئامانجی رێککه‌وتنه‌که رون ئه‌کاته‌وه و، نوسیوێتی: "بۆ... به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی له سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌کێتی ئه‌رزی عێراق ئه‌کرێ..." و جارێکی تریش له بڕگه‌ی یه‌که‌می هه‌مان ماده‌دا که نوسیویەتی: "... له کاتی ده‌رکه‌وتنی هه‌ر مه‌ترسیه‌کی سه‌روه‌ری یا سه‌ربه‌خۆیی سیاسی یا یه‌کێتی ئه‌رزی یا ئاوی یا ئاسمانی... هه‌ردولا ده‌سبه‌جێ ده‌س ئه‌که‌ن به گفتوگۆی ستراتیجی... بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و مه‌ترسییانه."
له‌وه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراق دامه‌زراوه هه‌مو چالاکیه‌کی کوردی توندوتیژ بوبێ یان هێمنانه، سیاسی بوبێ یا رۆشنبیری یا کۆمه‌ڵایه‌تی... ئه‌گه‌ر داوای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بوبێ، یا داوای ئۆتۆنۆمی، یا ته‌نانه‌ت داوای هه‌ندێ مافی رۆشنبیری بوبێ، تاوانبار کراوه به تێکدانی یه‌کێتی ئه‌رزی عێراق.
هه‌ر به بیانوی پاراستنی "یه‌کێتی ئه‌رزی عێراق" ه‌وه حکومه‌ته‌کانی عێراق له سه‌رده‌می حوکمی مه‌له‌کیی بنه‌ماڵه‌ی هاشمیه‌وه (1921-1958) و دوای ئه‌و له سه‌رده‌می حوکمی جمهوری قاسم (1958-1963) حوکمی عارفه‌کان (1963-1968) حوکمی به‌عس (1968-2003) یه‌ک له دوای یه‌ک جه‌یشی عێراقیان ناردۆته سه‌ر کوردستان و ده‌یان هه‌زار کوردیان کوشتوه. ته‌نانه‌ت بۆردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه و ئاواییه‌کانی تری کوردستان و عه‌مه‌لیاتی ئه‌نفال هه‌ر به‌م به‌هانه‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه.
بۆیه ئه‌شێ ئه‌م چه‌ند رسته‌یه‌ی له‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به "یه‌کێتی ئه‌رز و ئاو و ئاسمان" و "پاراستنی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و یه‌کیتی ئه‌رزی عێراق" نوسراون، کورد به هه‌ڕه‌شه‌یان بزانێ له خۆی و به مه‌ترسی‌یان دابنێ بۆ سه‌ر خۆی. کاربه‌ده‌ستانی عێراق له کاتی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ندێ ناکۆکی بنه‌ڕه‌تی دا، که هێشتا به زیندویه‌تی ماون، ئه‌توانن دژی کورد، به کاری بهێنن. ئه‌گه‌ر نه‌توانن له هه‌لومه‌رجی ئیستادا به له‌شکرکێشی جه‌نگی و هێزی سه‌ربازی تاقی بکه‌نه‌وه، ئه‌توانن به رێگه‌ی جه‌نگی ئابوری و سیاسی جێبه‌جێی بکه‌ن.
ناکۆکیه کۆنه‌کانی نێوان کورد و عێراق، که جاران له نێوان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و حکومه‌تی عێراق دا بو، ئیستا بۆته ناکۆکی نێوان کورد و عه‌ره‌ب، له‌وانه:
یه‌که‌م، ناکۆکی عه‌ره‌بی – کوردی له سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت و ئه‌رزی عێراق
دوه‌م، ناکۆکی عه‌ره‌بی – کوردی له سه‌ر سنوری جوگرافی کوردستان
ئه‌م دو ناکۆکیه هه‌تا ئیستا یه‌کلایی نه‌کراونه‌ته‌وه، ئه‌توانن هۆی له یه‌ک ترازان و پێکادان بن.... تاد.
له کاتی نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق دا لایه‌نی کوردی ویستی مافی چاره‌ی خۆنوسینی کورد له یه‌کێ له بڕگه‌کانی ده‌ستوردا بچه‌سپێنێ، سه‌ره‌نجام به‌وه کۆتایی هات رسته‌یه‌ک خرایه ناو دێباجه‌که‌یه‌وه، که دوا رسته‌یه‌و، ئه‌ڵێ:
"پابه‌ندی به‌م ده‌ستوره‌وه یه‌کێتی ئازادانه‌ی گه‌ل و ئه‌رز و سه‌روه‌ری عێراق ئه‌پارێزێ"
واته پاراستنی نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی ئه‌رزی عێراق، به‌ڵکو پاراستنی یه‌کێتی گه‌ل و یه‌کێتی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقیش مه‌رجداره. به‌ستراوه به پابه‌ندیی به‌و ده‌ستوره‌وه که هه‌ندێ له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی کوردی سه‌لماندوه. به واته‌یه‌کی تر ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی عێراق پابه‌ندی ده‌ستور نه‌بن، کوردیش ناچار نیه پابه‌ندی "یه‌کێتی ئه‌رزی عێراق" بێ.
ئه‌م رێکه‌وتنه هێج جۆره دڵنیاییه‌کی نه‌داوه به کورد که جارێکی تر حکومه‌تی عێراق نه‌توانێ تواناکانی عێراق (سه‌ربازی، ئابوری، سیاسی...) به بیانوی پاراستنی یه‌کێتی ئه‌رزی عێراقه‌وه دژی کورد به کار بهێنێ.... تاد.
کوردی عێراق له ناو ئه‌م ته‌نوره داگیرساوه‌دا ئه‌ژی. کورد له لایه‌که‌وه به‌شێکه له ده‌وڵه‌تی عێراق. بیه‌وێ یا نه‌یه‌وێ به‌شداره له هه‌مو کێشه‌کانی دا و، هاوبه‌شه له شه‌ڕ و گێچه‌ڵ و کاره‌ساته‌کانی دا، بگره کورد خۆی یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی ئاڵۆزانی پێوه‌ندیه‌کانی عێراق و دراوسێکانی.
کورد له لایه‌کی تره‌وه به‌شێکه له نه‌ته‌وه‌ی کورد. هه‌ر به‌شێکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ناو ده‌وڵه‌تێکی دراوسێ‌ی عێراق دا ئه‌ژی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش هه‌مو پێشکه‌وتنێکی کوردی عێراق به هه‌ڕه‌شه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی و به مه‌ترسی تێکدانی یه‌کێتی خاک و دابڕینی به‌شێ له وڵاته‌که‌ی دائه‌نێ. له به‌ر ئه‌وه یه‌کسه‌ر دژی ئه‌وه‌ستێ.
کورد به هۆی قورسایی دیمۆگرافیه‌وه بۆ راستکردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی نێوان شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌ب له عێراق دا له سه‌ره‌تای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه هه‌میشه به‌شدار کراوه له وه‌زاره‌ت و داووده‌زگا حکومه‌تیه‌کان دا به‌ڵام تا روخانی به‌عس هه‌رگیز وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له عه‌ره‌ب به‌شدار نه‌بوه له ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی عێراقی دا. له به‌ر ئه‌وه نه‌یتوانیوه رێ بگرێ له‌و پلان و پیلانانه‌ی له دژی رێکخراون. بۆیه هاوبه‌شیەکی ئامادە و چالاکی نوێنه‌رایه‌تی کورد لە ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی عێراقی تازەدا بۆ گه‌لی کورد شتێکی چاره‌نوسسازە بو بۆ ئه‌وه‌ی:
به‌شی کورد له "ده‌سه‌ڵات و سامان و ئه‌رز" ی ده‌وڵه‌تی عێراق دا ده‌سته‌به‌ر بکا.
عێراق ببێته سه‌رچاوه‌ی هێز و پشتیوانی بۆ کورد نه‌ک سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و لاوازی. هێز و توانای به‌شه‌ری و مادی ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ پێشکه‌وتنی گه‌لی کورد و گه‌شه‌کردنی وڵاته‌که‌ی به کار بهێنێ. به شدار بێ له داڕشتنی بڕیاره گرنگه‌کان دا به تایبه‌تی ستراتیجیه‌کان و، ئاگادار بێ له هه‌مو بڕیاره‌کان تا له پشتی ئه‌وه‌وه هیچ بڕیارێ نه‌درێ و هیچ رێککه‌وتنێ نه‌کرێ زه‌ره‌ری لێ بدا.
گاندی فەرمویەتی:
زۆرن ئەوانەی لە دەوری دەسەڵاتن و كەمن ئەوانەی لە دەوری نیشتمان كۆدەبنەوە
هه‌ڵه‌ی سیاسی و ده‌ره‌نجامی ستراتیجی
ساڵی 1970 مه‌لا مسته‌فای بارزانی، سه‌رکرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، که‌وتۆته گفتوگۆ له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسای عیراق. کاتێ که ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆی ناردوه بۆ دانوسە‌ندن له سه‌ر مافه‌کانی کورد له گه‌ڵ نوێنه‌رانی به‌عس له به‌غداد، داوای لێ کردون ئه‌وانه بچن بۆ دانوسه‌ندن که به ته‌مای وه‌رگرتنی هیچ مه‌نسه‌ب و مه‌سئولیه‌تێک نین له حکومه‌تی عیراق دا. که‌چی ساڵی 2003 سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تی راسپارد بۆ دانوسه‌ندن، ده‌رباره‌ی مافه‌کانی کورد له گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کان و لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی، که خۆیان به ته‌مای وه‌رگرتنی پۆستی به‌رز بون له حکومه‌تی عیراق دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له "هونه‌ری دانوسه‌ندن" دا کارێکی نادروسته، هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بو ئه‌نجامی ستراتیجی لێ که‌وته‌وه.
سه‌رکردایه‌تی کورد منه‌ت به سه‌ر کوردا ئه‌که‌ن که هه‌ندێ له مافه‌کانی کوردیان ئاخنیوه‌ته ده‌ستوری عیراقه‌وه، به‌ڵام با بزانین کام له‌م مافانه له سه‌ر ئه‌رز جێبه‌جێ کراون.... تاد
کاک نەوشیروان و دەستوری عێراق
کاک نەوشیروان لە سەر پرسی دەستور و کورد لە نوسینێکدا " تەنیا بۆ بیر هێنانەوە: پرسی دەستور" دەڵێت: رێ‌یه‌كیان، به‌ستنی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی سیاسی – كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه له نێوان پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كی‌یه‌كانی گه‌لی عێراق دا، به تایبه‌تی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب، یان له نێوان كورد و عه‌ره‌بی شیعه و عه‌ره‌بی سوننه‌دا، كه ره‌نگ بداته‌وه له ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی‌دا، "دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و ئه‌رز" و "هاوبه‌شی راسته‌قینه" له ده‌زگای بڕیاردانی سیاسی و له جۆری حوكمڕانی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ‌دا دابین بكا.
رێ‌یه‌كه‌ی تریان، هه‌ڵوه‌شانی ئه‌م قه‌واره ده‌ستكرده‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی هه‌رێمایه‌تی و ناوده‌وڵه‌تی‌یش، رێگه نه‌دا ببێ به چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ،... تاد. نوسه‌رانی ده‌ستور، ئه‌بێ په‌نا به‌رنه‌وه به‌ر پێڕه‌وی سه‌ره‌تای سازان (ته‌وافوق). ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه نه‌ئه‌هێڵێ هیچ لایه‌ك هه‌مو داواكانی به‌ده‌س بهێنێ و نه‌ئه‌هێڵێ هیچ لایه‌ك هیچ له داواكانی ده‌س نه‌كه‌وێ، نەتە‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب، دینی و نه‌دینی‌یان، ئه‌یانه‌وێ ماده كۆنه‌كانی ده‌ستوره كۆنه‌كانی عێراق كه "عێراق به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب" له ده‌ستوری داهاتودا جێگیر بكه‌ن و، ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی عێراق ساخ بكه‌نه‌وه و، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی كۆنه له نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب‌دا.... تاد.
کاک نەوشیروان و پرسی نەوت
لایەنی سیاسی
له هه‌مو گفتوگۆکانی کورد – به‌عس دا، سه‌رانی به‌عس به ئاشکرا ئه‌یان وت بۆیه رێگه ناده‌ن که‌رکوک بخرێته سه‌ر «ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان» چونکه ئه‌بێته بنچینه‌ی ئابوری ده‌وڵه‌تی کوردی و جیابونه‌وه‌ی کوردستان له عێراق. عه‌قلیه‌تی ئیستای شه‌هرستانی نواندنه‌وه‌ی هه‌مان عه‌قلیه‌تی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می حوکمی مه‌له‌کی و جمهوری عێراقه.
لایه‌نی ده‌ستوری
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ حوکمی مه‌رکه‌زی و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌کانی 111 و 112 و 141 ی ده‌ستوری عیراقه که جۆرێکه له گه‌ره‌نتی ده‌ستوری بۆ جێبه‌جێ کردنی سه‌ره‌تای فیدرالی «دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سامان و ئه‌رز» له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندا. کێشه‌که‌که ئه‌گه‌رچی به رواڵه‌ت خراوه‌ته قاڵبی قانونیه‌وه به‌ڵام جه‌وهه‌ره‌که‌ی سیاسیه.
لایه‌نی ئابوری
ئه‌یه‌وێ ژێرخانی ئابوری کوردستان وه‌کو جاران به لاوازی بمێنێته‌وه و، نه‌توانێ پشت به خۆی ببه‌ستێ و تا هه‌تایه هه‌ر ده‌سنده‌خۆری حکومه‌تی ناوه‌ندی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز بیر له جیابونه‌وه نه‌کاته‌وه..
قانونی نه‌وت و غازی کوردستان هه‌رچی به‌ندو و باوێکی به دوواوه بێ و، هه‌رچی تانه‌یه‌کی لێ بدرێ و، هه‌رچی قسه و باسێکیان له سه‌ر بکرێ، هێشتا به هه‌نگاوێکی زۆر گرنگ دائه‌نرێ له بواری که‌ڵك وه‌رگرتن له سامانی سروشتی کوردستان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری دا و له بواری دابین کردنی پێویستیه ژیانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دا به تایبه‌تی سوته‌مه‌نی و کاره‌با.
نابێ کورد به هیچ جۆرێ و له ژێر هیچ گوشارێکی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی دا، ده‌سهه‌ڵبگرێ له مافه‌کانی خۆی:
مافی خۆ به خاوه‌ن زانینی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی کوردستان، له‌وانه سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و غاز و ئاو، مافی به کار هێنان و وه‌به‌رهێنانی بۆ قازانجی خه‌ڵکی کوردستان. ئه‌مه ئۆباڵی مێژوییه له ئه‌ستۆی سه‌رکردایه‌تی کوردا.
بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م ململانێیه‌دا له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی دا به‌هێز بێ، ئه‌بێ پشت ئه‌ستور بێ به پشتیوانی خه‌ڵک، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌ڵک به ده‌س بهێنێ، ئه‌بێ له هه‌مو هه‌نگاوه‌کانی دا له رۆشنایی دا به ئاشکرا کار بکا.
FacebookTwitterGoogle+LinkedInE-mail
ئەوەی ئەوان لە کۆڵ‌یان گرتوە زەوی نیە، بەڵکو حەقیقەتی رۆژانەیە و قورسایی خۆی هەیە.. "والتەر بنیامین”
کاک نەوشیروان و سەربەخۆیی کوردستان.
لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٢ دا، نەوشیروان مستەفا لەپەیامێکدا زۆر بەڕونی مەسەلەی سەربەخۆی کوردستان وەک یەکێک لەھەرە ئامانجە باڵاکانی تاکی کورد و بزوتنەوەی گۆڕان وێنا کرد‌و، کە تائێستا ئایدیاکانی نەوشیروان مستەفا بۆ سەربەخۆیی بوە بە بنەمای گوتاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و زۆربەی ھێزە سیاسیەکانی کوردستان.
بەدەق لە پەیامەکەیدا نەوشیروان مستەفا بۆ پرسی سەربەخۆی دەڵێ "پوختەی دیدی ئێمەیە بۆ باڵاترین ئامانجی نەتەوەییمان کە سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە، ئەو ئامانجەی چەندین نەوە لەپێناویدا شۆڕ‌شیان کردووە، دەیان ھەزار ھاوڵاتی لەپێناویدا گیانیان بەخشیوە، کۆی گەل و نیشتمان لەو پێناوەدا رووبەڕوی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بونەتەوە.
بەڵام کوردستانی سەربەخۆ شتێ نیە بە قسە دابمەزرێ، بەڵکو تەلارێکە پێویستە پایەکانی لەسەر زەمین بچەسپێن. (کۆتایی بەشێک لە پەیامەکە)
بەپێی هەواڵێکی کورد پرێس لە ساڵی ٢٠١٥ دا بڵاوبۆتەوە ئاماژە دەکات بەوەی ئەو کاتەی حەیدەر عەبادی سەردانی سلێمانی کرد و چاوی بە نەوشیروان نستەفا کەوتوە، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە عەبادی راگەیاندوە کە نابێت سیاسەتی ساڵانی پێش‌و لە لە گەڵ کوردا دوبارە بکاتەوە، پێشی وتبو: ئەو چوار ساڵەی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار دەبێت دەتوانێت وا‌بکات کورد لە عێراق بمێنێتەوە یان لە عێراق جیابێتەوە.
سەربەخۆیی و خەونی چۆلەکە
کاک نەوشیروان لە کتێبی " خولانەوە لە ناو بازنەدا – ١٩٩٩) لە لاپەرەکانی ١٢٣-١٢٥ لە سەر سەردانێکی لە مانگی نیسانی ١٩٨٧ بۆ فەرەنسا نوسیویەتی:
" لە گەڵ نوسەرێکی لۆمۆند دانیشتم، باسی ئەگەرەکانی جەنگی عێراق- ئێران و پاشەرۆژی عێراقمان کرد، یەکێک لەو ئەگەرانە دابەشبونی عێراق بو بۆ سێ دەوڵەتی شیعە ، سوننە و کورد.
لێی پرسیم: تۆ خۆت رەئت لە سەری چیە؟ من وتم: لە ناخی دڵمەوە ئەوە بە ئاوات دەخوازم عێراق لەت و پەت بێت.
کابرای رۆژنامەوان تەنها ئەوەی بڵاوکردبوەوە کە خۆی بەلایەوە گرنگ بوە، کە یەکێکیان ئەو تەمەنایەی من بو.
ئەمە گەردەلولێکی سیاسی لە ئێران و سوریا و تورکیا خەڵقاند، وایان ئەزانی
(موئامەرەیەکی غەربی) لە گۆرێیە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی.
کاک نەوشیروان لە درێژەی باسکردنی پەرچەکردارەکاندا نوسیویەتی:
سوریەکان د. خەسرەویان (مەبەست خوالێخۆشبو دکتۆر خسرە خاڵە کە ئەو سەردەمە نوێنەری یەکێتی بو لە سوریا) سەغڵەت کردبو، بە ناچاری لە ١٨ی نیسانی ١٠٨٧ دا رونکردنەوەیەکی بە ناوی نوسینگەکەی شامەوە بڵاوکردبوەوە و رۆژنامەی لۆمۆندی بە درۆخستبوەوە. لە راستیدا من ئەم رونکردنەوەم پێ ناخۆش بو .... چونکە ئێستاش وەک ئەوسا لە ناخی دڵمەوە لەت و پەتبونی ئەو عێراقەی هەفتا ساڵە کوردی تێدا ئەکوژرێ بە ئاوات ئەخوازم.
لە ناو کۆرە شۆڤینیەکانی عەرەبیشدا کەوتنە هێرش بۆ سەر من و بیر و بۆچونەکانم. لە مانەش خراپتر (الغد الدیمقراگی) کە زمانحاڵی (اڵاتحاد الدیمقراگی العراقی – بە سەرۆکایەتی صالح دگلە) و ئەمیش رێکخراوێکی کارتۆنی حزبی شیوعی عێراقی بو، دگلە قسەکانی منی سەبارەت بە مافی کورد لە سەربەخۆیی دا بە خەونی چۆلەکە وەسف کردبو. (کۆتایی باسکردنەکە).
دواتر مام جەلال كتێبێك بەناوی: " ێ غد دیمقراگی و حرمان شعب حتی من حق الحلم " بۆ پوچەلکردنەوەی بۆچونی دگلە نوسی.
کۆمەڵە: کاک نەوشیروان و کوردستانیبون و عێراقچێتی
لە سەرەتای دروستبونی کۆمەڵە پرسی کوردستانیبون و عێراقیچێتی هۆکارێکی گرنگی ئاڵۆزی و ناکۆکیەکانی ناو ئەو رێکخراوە بون. دوای زیاتر لە نیو سەدە ئێستاشی لە گەڵدا بێت، لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەشدا، بەشێک لە کادرە دێرینەکانی کۆمەڵە، نەک تەنها لە ناو گۆڕان بەڵکو لە ئاراستەکانی تریشدا، دەستبەرداری ئەو ناکۆکیە نەبون. ئەگەرچی لە سەردەمی کۆمەڵەدا ناکۆکی نێوان چەمکی ئینتەرناسیۆنالزم و ناسیۆنالیزم بو لە ئێستادا بەرگی تریان پۆشیوە.
جاران چەندین هۆکار هەبون بۆ بەهێز و باڵادەستی چەمکی کوردستانیبون، گرنگترینیان زاڵبونی هزری ناسیۆناڵیزمی کوردی بو و هۆکارەکەی تریش درندەیی و شۆڤینیزمی رژێمەکانی بەغدا بو بەرامبەر بە کورد، ئەم دو هۆکارە زامنی سەرکەوتنی کوردستانیبون بون لە ناو کۆمەڵەدا. هەروەها سەرکردە ناودارەکانی باڵی جەلالی ( دواتریش لە ناو کۆمەڵەدا) بەتوندی هەواداری کوردستانیبون بون، بۆ نمونە لەو سەردەمەدا چەند نوسینێکی مام جلال بەناوی ( پیرۆت) پێداگری لە پارتی پێشرەو بۆ بزوتنەوەی کوردایەتی دەکرد.
هەر چەندە لە سەر ئەو دو پرسە لە نیوەی دوەمی ساڵی ١٩٧١ لە ناو کۆمەڵەدا راپرسیەکی نهێنی کرا ( نزیکەی ٤٠ کەس بەشدار بون) و لایەنی کوردستانی زۆرینەی بەدەست هێنا، هەوادارانی عێراقچێتی پەیوەندیان لە گەڵ کۆمەڵە نەما و لێرە و لەوێ پەرتەوازە بون. ئەوە کۆتایی بە ناکۆکیەکان نەهێنا.
ئاراستەی عێراقچێتی لە ناو کۆمەڵەدا دوای شکستی شۆرشی ئەیلول زیندوبوەوە، و چەندین جار و تا ئەم ساتەش بە شێوازی جۆراو و جۆر بەردەوامە.
لەم ساتە وەختەدا و پاش شکستی ریفراندۆم و کارەساتی ١٦ ئۆکتۆبەر خاڵی ناوەندی ئەو ناکۆکیە مێژوییە سەری هەڵداوەتەوە، بەڵام ئەمجارە بە ریتم و ئاراستە و مەبەستی جیاواز.
گەراندنەوە بۆ ئەدەبیاتی کۆمەڵە لە هەفتا و هەشتاکانی سەدەی رابردو بۆچون و هەڵسەنگاندنەکان بۆ ئەو پرسانە پیشان دەدات.
لە ژمارە یەکی ئاڵای شۆرش ( ئەیلولی ١٩٧٨) و لە سەر وتاردا بەناونیشانی
" لە پێناوی پتەوی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا" هاتوە:
" شۆرشەکەمان بریتی نیە لە لە بزوتنەوەیەکی نەتەوەیی تەسکی گەلی کورد، بەڵکو شۆرشی دیموکراتی گەلی عێراقە و لە کوردستانەوە دەستی پێکردوە... پێویستە بەپێی ئەو واقیعە نەخشە بۆ مەسەلەی بەرەی یەکگرتوی گەل بکێشین و لەرێی خەباتی یەکگرتوی هێزە شۆرشگیرەکانی گەلی عێراقدا کۆتایی بە بەدەسەڵاتی بەعسی فاشیست بهێنین... لە جێی ئەمە دەسەڵاتی دیموکراسی گەل دامەزرێنین ... ئینجا و تەنیا ئەو کاتەش گەلی کورد بەهەمو مافەکانی خۆی ئەگا".
( کۆتایی بابەتەکەی ئاڵای شۆرش)
ئەم ئاراستە عێراچێتەی ناو کۆمەڵە مەرجی دیموکراسی و یەکگرتویی خەباتی هاوبەشی کردبونە بنەمای هزری سیاسی خۆی.
دوای شەهیدکردنی هەڤاڵ ئارام و لە گەڵ روداوەکانیشدا گۆرانکاری لەو ئاراستە سیاسی و فکریەی ناو کۆمەڵە رویاندا. کاتێک کاک نەوشیروان سکرتێری گشتی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان بو، نامیلکەیەکی کۆمەڵە لە نیسانی ١٩٨٣ بڵاوکراوەتەوە بەناونیشانی " * عێراچێتی داگیرکەر و بۆرجوازی کوردستان
* کوردستانی بونی کرێکاران و رەنجدەران "
لە پێشەکی نامیلکەکەدا هاتوە: راستە کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان خۆیان بە عێراقی نازانن، عێراق بەنیشتمانی راستەقینەی خۆیان نازانن، ئەگەر دەرفەتیان ببێ و بۆیان بلوێ خۆیان لە سەر دەوڵەتی عێراق بەکوشت نادەن و بیری عێراقچێتی رەت ئەکەنەوە. چونکە کورد لە بەعێراقکردنی دا، جگە لە پارچە پارچە کردنی نەتەوە و نیشتمانەکەی، لە مەینەتی و چەوسانەوە و زۆرلێکردنی نەتەوایەتی و چینایەتی بەولاوە هیچی تری دەست نەکەوتوە. کورد لە بەعێراقی کردنی دا بۆتە نەتەوەیەکی ژێڕ دەستە و هاوڵاتی پلەی دوەم و زۆرلێکراو و لە هەمو مافێکی مرۆیی و نەتەوایەتی خۆی بێ بەری بوە....... عێراقچێتی و کوردستانی بون دو بیری ناکۆک و پێچەوانەی یەکترین، دو شێوە بۆچونی چینایەتی و نیشتمانی جیاوازن. لەوەتی بەشێکی کوردستان لکێندراوە بە عێڕاقەوە ناکۆکی و ململانی لە نێوانیان دا پەیدا بوە. عێراقچێتی ئەو بیروبۆچونەیە کە داگیرکەر بڵاوی ئەکاتەوە و بۆرجوازی کوردستان بالۆرەی بۆ لێ ئەدا .... ئەیەوێ عێراق بکاتە دەوڵەتێکی سفت و لە یەکچو... کوردستانی بون یش سوربونی زەحمەتکێشانی کوردستانە لە سەر پاراستنی کوردستان و نەتەوەی کورد لە تیانەچون و نەتواندنەوە. قایل نەبونە بەتێکدانی پەیوەندی و مەرجەکانی نەتەوەیی کورد و رازی نەبونە بە جیاکردنەوەی بەشێکی کوردستان و قوت دانی. ئەو بیر و بۆچونەیە کە دەربازبونی کورد لە چەوسانەوەی نەتەوەیی و گەشەکردن و پێشکەوتنی کۆمەڵی کوردستان لە چوارچێوەی کوردستان و لە رزگاری نیشتمانی و یەکگرتنەوەی نەتەوایەتی دا ئەبینێ". ( کۆتایی بەشیکی نامیلکەکە کە بە چرو پڕی زەمینەی نەتەوەیی و چینایەتی و فکری ئەم دو چەمکە شێدەکاتەوە).
گۆڕان و کوردستانیبون
لە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە:
بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەمانی ئینتما بۆ نیشتمانی کوردستان دامەزراوە، کوردستانیبون لەدیدی بزوتنەوەی گۆڕاندا ناسنامەیەکی کۆکارە، هەمو هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە دانیشتوی هەرێم بێت، سەر بە هەر نەوتەوە و پێکهاتەیەکی ئیتنی و ئاینی و مەزهەبی بێت..... تاد
لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا هاتوە:
وەفاداریی بۆ رەنج و قوربانیدان و گیانبەخشینی گەلەكەمان لە مێژوی دور‌و نزیكدا، ئەوە دەخوازێت كە بەری رەنج و قوربانیدان و گیانبەخشین، بەیەكسانی، بەسەر هەمو هاوڵاتیانی كوردستاندا دابەش ببێت و هیچ كەس و لایەنێك بۆی نەبێت بەتەنها خۆی بكاتە خاوەنیان. پاوانكردنی بەرهەمی سەروەرییەكانی رابردو، پاوانكردنی پیرۆزیەكانی گەلەكەمان، لەلایەن هەر هێز‌و كەس و خێزان و بنەماڵەیەكەوە بێت، دژی سەرەتاكانی دیموكراسی و نیشتمانپەروەرییە.
کاک نەوشیروان و ناوچە دابرێنراوەکان
لە حوزەیرانی ٢٠١٢ کاک نەوشیروان پەیامێکی ئاراستەی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای کەرکوک و شاری دوزخورماتو کرد، تێیدا هاتوە:
هاوڕێیانی بەڕێز،
لە دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە تاوەکو ئەمڕۆ، ململانێی سەرەکی نێوان گەلی کوردستان و رژێمە یەک لەدوای یەکەکان لەسەر دیاریکردنی سنوری جوگرافیی کوردستانی باشور بوە. چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کرۆکی چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کوردستانە لە عێراقدا، هەربۆیە گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان بۆ باوەشێ هەرێمی کوردستان ئامانجێکە بزوتنەوەی گۆڕان سازشی لەسەر ناکا، کە هاوشانی ئامانجی دیموکراتیزەکردنی سیستمی سیاسیە لە هەرێمی کوردستاندا.
چەسپاندنی دیموکراسی لە کوردستاندا، بە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانیشەوە، پێویستی بە سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی چەمکی کوردستانیبونە، بەجۆرێک کوردستانیبون ببێتە پێناسێکی کۆکار، کە کورد و تورکمان و عەرەب، موسڵمان و مەسیحی و کاکەیی و ئێزدی، شیعەو سوننە، حیزبی و ناحیزبی پێکەو کۆبکاتەوە...
رۆتەردام ٤ی نیسانی ٢٠١٩