سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
لەبەردەم چوارەمین كۆنگرەی گشتیدا.. یەكێتی نیشتیمانی كوردستان چۆن كۆنگرەیەكی پێویستە ؟
نەوزادی موهەندیس
•
لەم ساتە وەختەوە تا 7/كانونی یەكەمی 2019 كەمتر لە 15 ڕۆژ ماوە بۆ وادەی ڕاگەیەنراوی بەستنی كۆنگرەی چوارهەمی گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، خۆشبەختانە كۆمەڵ گەلێك هەنگاو بەكردارەكی پیادەكراوە بە نیەتی بەستنی كۆنگرە لەكات و وادەی دیاریكراوی خۆیدا،لەهەڵبژاردنی نوێنەری كۆمیتە و مەكتەبەكان و دواتریش بەستنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بۆ دیاریكردنی نوێنەرانی كۆنگرە،كە وا بڕیارە 1000 نوێنەر ببنە ئەندامی كۆنگرە.هەموو ئەم هەنگاوانە مایەی دڵخۆشین چونكە بەسەركەوتویی و تاڕٍادەیەكی باشیش بێكێشە و كەموكوڕی و ئاژاوە و پشێوی بەڕێوەچوون لە 14 مەڵبەند و دوو بازنە و 207 كۆمیتەدا.لەماوەی تەنها نێوان 16 تا كۆتایی مانگی 11/2019دا،كە بەهەموو پێوانەیەك و بە بەراوورد بە گەورەیی و فراوانی و ئاڵۆزی پڕۆسەكە سەركەوتنی وەدیهێناوە.لەكاتێكدا كە ماوەی زیاد لە 10 ساڵە پڕۆسەیەكی ئاوها جێبەجێنەكراوە. كە بۆ خۆی ئەم كارە گەواهیدەری زیندویەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئۆرگانەكانێتی و پەرۆشی ئەندام و لایەنگران و ئاستەكانی خوارەوەی پێكهاتەكەیەتی، و ئەو ڕاستیەش دووپاتدەكاتە كە هەركاتێك سەركردایەتی یەكێتی ویستبێتی بە جدی كارێك یان پڕۆسەیەك چێ بكات چەندە گەورە و سەخت و ئاڵۆزیش بێت دەتوانێت بیكات و ڕێگەنادات هیچ بەربەستێك ڕێگەی بەرەو پێشچوون و نوێبونەوەی لێبگرێت،كەواتە كە 10 ساڵە كۆنگرە نەگیراوە بەمانای ئەوەدێت ئەوە سەركردایەتی یەكێتی بۆخۆی ویستی ڕاستەقینەی نەبوە بۆ ئەو كارە.
•
بەڵام ئەوەی دەخوێنرێتەوە لەم پڕۆسەیە وگەرموگوڕەیەی ئەم قۆناغە سەرەتاییانە و كەمی ماوەی بەردەم خۆئامادەكردن بۆ بەستنی كۆنگرەە لەكاتی خۆیدا،گومان دەكرێت كە كۆنگرە لە 7/12دا سازبكرێت ،بەهۆی لەلایەك ئامادەسازیەكان لەماوەی تەنها 6 ڕۆژی سەرەتای مانگی 12/2019دا ناتوانرێت تەواوبكرێت نە لەڕووی لۆجستی و نەلەڕووی مادی لە جێگەی مانەوە و خواردن و و بانگهێشتنامەی میوانانی دەرەكی وپێداویستیەكانی تری هەڵبژاردن و لیست و نە لەڕووی ئەمنیشەوە،و تا ئێستاش لەناوەندی دەرەوەدا هیچ هەڵبژاردنێك نەكراوە،كەواتە گومان دەكرێت كە كۆنگرە لەو وادەیەدا ببەسرێت،بەڵام دەبێت هەر ئەنجامبدرێت و ڕەنگە بكەوێتە كۆتایی ساڵی 2019 و سەرەتای ساڵی 2020وە،چونكە ئیدی ئەم سەركردایەتیەی ئێستا ناتوانێت دوای بڕینی ئەو قۆناغانە و ئەو خەرجیە زۆرە كۆنگرە چیدیكە دوابخات بەپێچەوانەوە دەكەوێتە بەر فشار و ناڕەزایەتیەكی گەورەی بنكە و ئۆرگان و نوێنەرانی هەڵبژێردراوی كۆنگرەوە.
•
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە كە چۆن كۆنگرەیەك پێویستە بۆ یەكێتی لەم قۆناغەدا ؟ئەی كۆنگرەی چی پێدەكرێت؟ئایا كۆنگرەش دەبێتە فریادڕەسی هەموو كێشە كەڵەكەبوەكانی 10 ساڵی ڕابووردوو؟ئایا یەكێتی بەهێز و یەكگرتوو دەمێنێتەوە یان بە پێچەوانەوە بەرەوە لێكترازانی ڕیزەكان و دڕدۆنگی ناوخۆیی زیاتر دەڕوات؟ و دەیان پرسیار و گومان و ترس و دڵەڕاوكێی تر ..
سەرەتا دەبێت هەموان و بەهەموو ئاڕاستە و باڵ و تەكەتولەكانی ناو یەكێتیەوە كە بەداخەوە هەر لە ئێستاوە سەریان هەڵداوەتەوە و بەتوندیش دژایەتی یەكتر دەكەن و هەریەكەیان گەرەكێتی بەرامبەرەكەی بشكێنێت و بچوك و نابوتی بكات و خۆشی زاڵ و دەستەڕۆ بێت لەكۆنگرەدا،دەبێت هەموان سەرەڕای ئەو پێشبڕكێیە یان ململانێ ناڕەوایانەی نێوانیان دەبێت لە مەترسی و گەورەیی ئاڵنگاریەكانی دەوروبەری و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و عێراقیش لەبەرچاوبگرن،بۆئەوەی هەنگاو و بڕیارێك نەدەن لەكۆنگرەدا كە یەكێتی لە حیزبێكی گەورە و كاریگەر و خاوەن نفوزی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و جەماوەری و سەرتاسەری عێراق و كوردستانی گەورەشەوە بەرەو حیزبێكی بچوكی لۆكاڵی قەتیسكراو و بێ بایەخ و كاریگەر هەنگاو بنێت،بۆیە پێویستە هەرچیدەكرێت هەموان لەسەر:
•
میكانیزمێكی تەواو دیموكراسی و موتوربەكراو بە نەرمی نواندن لەبەرامبەر یەكتر و دووركەوتنەوە لەگیانی تۆڵە و نەمان و دەرپەڕاندنی یەكتری بكەنەوە.
•
پێویستە كۆنگرەیەكی تەواو ئامادەسازیكراو بۆی لەهەموو ڕوەكانەوە ئەنجامبدرێت كە لەگەڵ ئەوەی ببێتە هۆكاری نوێبونەوەی ڕوخسار و ڕەفتار و كردار و عەقڵی سەركردایەتی و ئۆرگانەكانی ،لەهەمانكاتیشدا نەبێتە هۆی لێكترازانی ڕیزەكانی و دووركەوتنەوە و وازهێنانی ژمارەیەكی گەورەی ئەندامانی.
•
كۆنگرەیەك پێویستە كە بەسەر هەموو گوتار و كردار و هەڵوێست و ئایدیا و فكری یەكێتیدا بچێتەوە كە لە 10 ساڵی ڕابووردوودا تەواو بەرەو پاشەكشەچوون بۆتەوە نەك پێشكەوتن و گەشەكردن.
•
كۆنگرەیەك پێویستە كە یەكێتی لەڕووی ئۆرگان و پەیكەرو پێكهاتەوە بكرێتەوە حیزبێكی ڕەشیق و چوست و چالاك كە بتوانێت سەختی و قورسایی قۆناغی ئایندە هەڵبگرێت و ڕووبەڕووی ببێتەوە.
•
كۆنگرەیەك پێویستە كە بنەما حیزبی و مەركەزیەتی بڕیار و پڕەنسیپە حیزبیەكان لەخۆبگرێتەوە و تۆخیشیان بكاتەوە.
•
كۆنگرەیەك پێویستە كە سەرچاوەی داهاتەكانی یەكێتی شەفاف و ڕوونبكرێت و لەدەستێكی ئەمیندا بێت و بەهەمان شێوەش خەرجیەكانیش بەپێی ڕێنمایی و یاساو لەدەسەڵاتی دیاریكراودا بێت.
•
كۆنگرەیەك پێویستە كە یەكێتی بكاتەوە بە حیزبی پلە یەكی كوردستان و ئەمەش بەنزیكبونەوەی لە جەماوەر و خاكیبوون و گەڕانەوە دەبێت بۆ سەرەتا شۆڕشگێڕیەكان و بەدەمەوە چوونی داواكاریە ڕەواكانی جەماوەری پانوپۆڕی گەلەكەمان دەبێت.
•
كۆنگرەیەك پێویستە كە یەكێتی بكاتە حیزبێك كە ڕابەرایەتی پڕۆسە و قۆناغی نوێی دژە گەندەڵی و بێكاری و ناعەداڵەتی بكات و هەوڵی دۆزینەوەی هەلی كار و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری و پاراستنی ئەمن و ئاسایش و ڕێزیش لەدیموكراسیەت و ئازادیەكان ویاسا و مافەكانی مرۆڤ و ڕاگەیاندن و میدیا و هاوڵاتیان بگرێت.
•
كۆنگرەیەك پێویستە كە یەكێتی بدروشێنێتەوە و متمانەی جەماوەری بۆ بگەڕێنێتەوە و بیكاتەوە حیزبی داموودەزگایی و دووربكەوێتەوە لە حیزبێكی قەتیسی ناوچەگەری و بنەماڵەیی و دەوڵەمەندان و بازرگانانی سیاسی.
•
گەرەكیشە كە ئەندامانی كۆنگرە كەسانی بوێر و چاونەترس و ڕۆشنبیر و بەتوانا و لێهاتوو بن بۆ ئەوەی گفتوگۆی گەرموگوڕ و جدی بكەن و پێشنیاز و ڕەخنەی جدی پێشكەشبكەن و تەنها وەك ژمارە و بۆ دەستبەرزكردنەوە و بەڵێ ی ناڕەوا جێگە نەگرن و گرنگیشە دەستەمۆی تەنها بەرژەوەندی و بەرنامە و ڕێبازی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و شاڕێگەكەی بن نەك تولە ڕێگە كورت و كوێرەكانی تەكەتولە ناڕەواكان.
بۆیە تەنها بە كۆنگرەیەكی ئاوها دەتوانرێت یەكێتیەكی بەهێز و پتەوی دوای مام بەهێزبكەینەوە.بەپێچەوانەوە ئەوا یەكێتی دەبێتە خەبەرێك لە زەمەنی ڕابووردوودا.
•
ئاشكراشە ئەم كۆنگرەیەش ناتوانێت تەواوی خەوش و كێشە كەڵەكەبوەكانی چەندین ساڵە چارەسەربكات و ببێتە عەسایەكی ئەفسوناوی،بەڵام دەكرێت لانی كەمی ئەو كێشانە چارەسەر بكات وبە هەنگاوێكی ئەرینیش لە قەڵەم دەدرێت و یەكێتی تاڕادەیەكی باش دەگێڕێتەوە بۆ سەر شارێگەكەی یەكێتی دوور لە باڵباڵێن و تەكەتولاتی ناڕەوای بەرژەوەندچێتی گروپ و دەستە و چەند سەركردەیەكی پاوانخواز و قۆرخكاری پلەو پۆست و ئیمتیازاتەكانی حیزب و حكومەت بۆ خۆیان و ماڵ ومنداڵ و خزم و كەسوكار و عەشرەت و تەكەتولەكانیان. هەروەها دەشبێتە هۆی ئەوەی كە هەر لایەك و سەركردەیەك قورسایی ڕاستەقینەی خۆشی بۆ دەربكەوێت ،كەهەر ئەم كارانە بونەتە هۆی ڕاز و گەلەیی زۆرینەی ئۆرگان و ئەندامەكانی یەكێتی خۆی و جەماوەری گەلەكەشمان.كەناكرێت چیدی درێژەیان پێبدرێت بەبیانوی جیاوازەوە.هەربۆیە كۆنگرە نابێتە فریادڕەسی هەموو كێشەكان.
جاهەركات كۆنگرەیەك كە هەموان بەخەمخۆری و دڵسۆزی و ئەمانەتەوە كاریان بۆ سەرخستنی كرد و دروشم و ناوەڕۆكیان پێكەوەگرێداو ئامانجی ڕوونیان هەبوو بۆ ئایندە و هەموان پەرۆشی پاراستنی یەك و یەكگرتوویی ڕیزەكانی بوون و بەرژەوەندی و بازرگانی و دەسكەوتە كەسیەكانیان خستە ژێر بەرژەوەندی باڵای یەكێتی و گەل و نەتەوەوە، ئەوا بەدڵنیایی ئەم كۆنگرەیە دەبێتە مایەی زیاتر پتەوكردن و بەهێزبوونی یەكێتی و هەستانەوە و بوژانەوە و گەشەكردنیشی بۆ قۆناغی ئایندە،بەڵام گەر بەپێچەوانەوە كاریان كرد ئەوا ئەوەی كە لە یەكێتیش ماوەتەوە لەدەستدەچێت و بەرەو پوكانەوەی زیاتر و بچوكبونەوە و لێكترازان و دڕدۆنگی زیاتر هەنگاو دەنێت.وئەوكاتیش هەموان دەڵێین خۆزیا كۆنگرەیەكی ئاوهامان نەبەستایە و ئەو زیانە گەورەیەشمان بە یەكێتیەكەمان و تەواوی مەسەلەی كوردایەتیش نەگەیاندایە،چونكە یەكێتی بەهەموو هەڵە و كەموكوڕیەكانیشیەوە تائێستا هەر بەو تروسكایە ئۆمێدبەخشە ماوەتەوە بۆ تەواوی كوردایەتی لەهەرچوار پارچەكەی كوردستاندا كە هەموان چاوەڕوانی كاری گەورەتری لێدەكەن،بۆیە ئەم كۆنگرەیە هەم چارەنووساز و گرنگ و هەمیش مەترسیدارە،جا سەركردەی ژیر و حەكیم و دووربین لە ڕۆژە تەنگانەكاندا دەردەكەوێت نەك لەكاتی ئاشتی و ئارامیدا.
بەهیوای ئەوەی كە كۆنگرەی چوارهەمی گشتی ببێتە وێسگەیەكی ڕۆشن بۆ نوێبونەوە و بەخۆداچوونەوە و ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و پەندوەرگرتنیش لە ڕابووردوو و خۆسازدانەوەش بۆ ئایندە و بوژاندنەوە و گەشەكردنی زیاتر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
26/11/2019
وتارەکانی تری نوسەر
لێپرسراوان.. لە تەرازوی هەڵسەنگاندندا؟
چۆن بیربكەینەوە ؟
موقتەدا صەدر دیاردەیەكی نامۆ لە دونیای سیاسی عێراقدا!
دۆخی سیاسی عێراق بەرەو كوێ ؟
ساڵی ٢٠٢١ یش وەك هەموو ساڵانی ڕابووردوو تێپەڕی!
لەپەراوێزی خۆپیشاندانەكانی خوێندكاراندا ...
لەیادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا..
گەردەلولەكان وداڕمان و ڕۆچونەكانی زەوی لەناوبەرە بێ ئامانەكەی شارستانێتی مرۆڤایەتی !
گڕكانەكان..سووتێنەرو داخكەری زەویو مرۆڤایەتی!
ئەفغانستان قوربانی بەرژەوەندیە نێودەوڵەتیەكان !
لافاو..مەترسیە بەردەوامەكە بۆ سەر شارستانێتی مرۆڤایەتی!
هەرێمی كوردستان و مەڕی قوربانی !
وڵات و كۆمەڵگا چۆن پێش دەكەون ؟
خەونەكانمان بۆ ساڵی 2021 ی سەدەی 21 چۆن و چی بن؟
عێراق و هەرێم.. یەكێتی دژەكان !
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە