کەباب

پشکۆ ناکام

  ....من کاکە هێمن بنەسڵاوەیی ناناسم و پێویستم بەوە نیە بچمە بنج و بناوانی تایافەکەی تا بیناسم ، ئەوەنە ئەزانم کە بە من ئاشنایە، چونکە هەر کەسێک چەوسایەوە و ئازادی لێ زەوت کرا  لە بەرەی منە و ئازارەکانمان یەکە، پارتی و بنەماڵەی تاجی ئاش بەتاڵ لەسەرکراو وا ئەزانێت بە سەر تاشینی کەسێک ، ئیتر مێژووە ڕەش و رابردوو لێڵ و سجل ئەعمالی زەردهەڵگەڕاویان لە زهنیەتی خەڵک دەرئەچێ و هەموو دەستەوسان دائەنیشین و ئەڵێین : ماشائەڵا لە وەجهی نورانی بنەماڵە وسەرانی ! پارتی بە حسابی خؤی ئیهانەی کەسێکی کردووە کە وەک ئەو بیر ناکاتەوە ، بەڵام گەر پارتی و بنەماڵە سەیرێکی ئاوێنە بکەن ئەزانن کە ئەوە ئەوانن زیاتر لە حەفتا ساڵە بە وجودیان ئیهانەی خۆیان ئەکەن وهەموو ڕۆژێکی عومریان ئیهانە و سوکایەتیەکی تازەیە بە خۆیان و حاشیە و قەزەمەکانی دەور و پشتیان ، گەر کۆمەڵانی خەڵک لە ئاش بەتاڵا سەر و برۆی بنەماڵە و موریدەکانی بتاشیایە وەک سزایەک بۆ مەزاد کردنی خوێن و فرمێسکی چواردە ساڵی خەڵک و خۆ هاویشتنە ناو باوەشی "شاهنشا اریا میهر" ئەوە ئێستا جورئەتی ئەویان نەئەبو کارێکی وا بەرامبەر هاووڵاتیەک بکەن کە   بە   پێشمەرگایەتی ئەژی ، بەم کردەوە وەحشی و دەرەبەگییانەی بنەماڵە سەر لەنوێ ئەو ڕاستیە خۆی دووپات ئەکاتەوە کە بەرامبەر پارتی خەباتی مەدەنی و هێمن و جەدەلیانە قسەی قۆڕە و ناچێتە گیرفانی کەسەوە مەگەر ئەوانەی لەژێر لافیتەی "ئاگرە سوورە لەخۆم دوورە " ئەیانەوێت ناکۆکیەکان لا بەلا بکەن، یەک جار بە زستان ئەووترێت ساردە، یەک جاریش ئەووترێت بنەماڵە و پارتی دژ بە خەڵک و خواست و ئایندەی خەڵکن و سیاسەتی "مائع"یانە بێ سوودە ، ئەوان ئەبێ یەک بەیەک و دوو بەدوو مامەڵەیان لە گەڵا بکرێت، ئەوەی پێی وایە وەک "گاندی" ئەتوانرێت مل ملانێ لەگەڵ پارتیا بکرێت ئەوە خۆی و دەوروپشتەکەی، پێش خەڵکە گشتیەکە ، ئەخەڵەتێنێ...پارتی ئەو هێزە جەبەروتە  نیە وەک فیل و کەرکەدەن  بێتە بەرچاومان، هەموو دوێنێمان لەبیرە شێرە وورگنە عەبوسەکانی پارتی چۆن لە شەنگال بە دروشمی"پێشڕەوی کورد پارتیە..چونە   پێشەوەی تیا نیە " بەهەڵەداوان وەک پیشەی هەموو پاڵەوانێکی "علوج" تا دهۆک نەوەستانەوە ..پارتی و بنەماڵە لە ترس و لەرزی دوو تۆپی ئێران، پەنای برد بۆ سوپای بەعس، و بە پاڕانەوەوە هێنایە سەر هەولێر ، دەبابەکانی سوپای ئەنفال لە پێشەوە و چەکدارەکانی پارتیش وەک "لاین مان" ی  دووگۆڵی بە عەلەمێکی زەردەوە لەپشت  سوپای بەعسەوە هەوای پایتەختیان مژی، ، پارتی حزبێکی ئەوەنە دژە خەڵکە کە لەسەر جیاوازی بیر و ڕا سەری خەڵک ئەتاشێ، بەڵام شاعیری "زێڕە" لە قوتابخانەی ڕێبازەکەی بارزانی ،دەرسی کوردایەتی ئەڵێتەوە.. !! 
 
       ئەوەی بەرامبەر کاکە هێمن کرا مەسجێکە لەلایەن بنەماڵەوە بۆ سەرجەم ئەو ئەو حیزب و گروپانەی لە گەڵیا ناکۆکن کە ئەوری لە ناوچەکانی زەردا قاچ خوار دانێ ، وای لێ بەسەر یەت،لە بەرامبەر ئەم تەعدا و ئەم تەحەدایەی پارتی کوا کاردانەوەکان ؟ باڵ و ڕانەکانی یەکێتی چیان کرد ؟ تەسبیح بە دەستە موسڵمانەکان هەڵۆێستیان وەک گروپ چی بوو ؟  گۆڕان و تۆپ و مەشجەب خانەکەی ، چییان لەسەر هێمن ووت؟ یان ئەوەیە قژ و برۆ گۆڕانکاریەکان نایانگرێتەوە ..گەر دووکەسی سەر بە پارتیش لە سلێمانی بێ قژ و برۆ بکرێن و ڕەوانەی سەری سوور بکرێنەوە ، هەڵبەتە پارتی حسابێکی تر بۆ تەحەمول و سەبری خەڵک ئەکات و ئەگەر خۆی غەشیم نەکات تێئەگات شەق بەشەق یانی چی و چیتر کۆمەڵانی خەڵک بە مەڕ و ماڵات و ڕەعیەت نەزانێت..................

ئەگەر ئەو حیزب و لایەنانە سیاسەتیان پێ ناکرێت و لە نێوان وەڵام دانەوە و خیش کردن لە پارتی واقیان وڕماوە ، با  پرسەکە بۆ ئەو خەڵکە داخ لەدڵە بە جێ بێڵن ، ئەو کاتە قژێک بەدەیان پرچ وبرۆیەک بە دەرزرەنێک برۆ چارەسەر ئەکرێت ..
خەڵک هەقی خۆیەتی نەبێتە مەسخەرەی سیاسەتی  نە شیش بسوتێ نە کەباب....

28/09/2016



وتارەکانی تری نوسەر