سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
یەک دوو پەرەگرافێک لە نوسینەوەی بیرەوەریەکانی مناڵیی
ساماڵ مانیی
لە باڵەخانەکەی گەڕەکی ڕیزە سنەوبەرەکانی 'دووکان'، لە هۆڵەکەدا ساماڵ (من) ی تەمەن ١١-١٢ ساڵان و تازە ئاشنا بوو بە کتێب و خوێندنەوەی دەرەوەی مەکتەب، ئەو کتێبانەی تا ڕادەیەک قەدەغە بوون و باسیان لە فراوانی بیرکردنەوە دەکرد و رەخنەگری حکومەت و سیاسەتی ووڵاتانی عەرەبی بوون، تەنیا لە بەیروت/ لوبنان دەیانوێرا چاپی بکەن و لە بەغدا لە شەقامی موتەنەبی دەمانکڕین و لە کوردستان دەمانخوێندنەوە، بە تەنیا لەسەر کورسی بەر پەنجەرەکە دانیشتبووم، چاوەڕێی ست سروەی خوشکم و پێنج کچە مامۆستا تازە تەعین بووەکانم ئەکرد بگەڕێنەوە و ئێواران بە دڵی خۆیان بە قریوەی پێکەنینەوە باسی خەمی گەنجانە و هیواکانی گەنجیەتی بکەن، من لە ئەزموونی ئەوانەوە چیتر نەمدەویست مناڵ بم وهەوڵم ئەداهەرچی زووترە بگەمە ساڵەکانی گەنجیەتی.
ڕۆژێکی لێزمە بارانی بەهار بوو، دەنگی باران بێشەرمانە هاتبووە ژورەوە و بەرامبەرم شێتانە سەمای دەکرد و هۆڵەکەی پڕ کردبوو لە بۆی (بۆنی) خۆی و بۆنی ڕیزە سنەوبەرە تەڕەکانی کۆڵانەکە، لە سوچی هۆڵەکەدا قەوانێک لەسەر مێزێکی چکۆلە دانرابوو چاوەکانی بەرەو من ڕاگرتبوو و دەیەویست ئاوازی جاز و ڤاڵس بە کوردی بێژێ؛ قژ کاڵی لێو ئاڵی....، باران بارانە......، چەندی گەڕام لەشاران.
ئەوکات تازە گۆرانیەکانی عومەر دزەیی (هۆمەر دزەیی) لە ئەورۆپاوە گەیشتبۆوە کوردستان و لەسەر قەوان تۆماری کردبوون. هەر لەگەڵ گەیشتنەوەی قەوانەکان، ست سروەی خوشکم کڕیبووی. ڕۆژانە هەتا ئەو شەش مامۆستا کچە ڕۆشنبیر و جوانپۆش وناسک ونازدارانە ئەگەرانەوە ماڵەوە (بە ست سروەی خوشکمەوە کە مامۆستای ماتماتیک بوو، من ئەوکات لای ئەو بەخێو دەکرام) ئەوانیتر مامۆستای زمانی ئینگلیزی و زمانی عەرەبی و مێژوو، بابەتەکانیتری خوێندنی سەرەتایی بوون، دوو هێندەی مەکتەب لەسەردەستی ئەوان فێری بابەتەکان بووم ، هەروەکو ئەوەی شازادەیەک بم ومامۆستای تایبەتیم هەبێت لەو باڵەخانە بەکرێگرتەییەدا کە لە کۆشکی شاهانەی ناوداستانە ئەفسانەییەکانی شەوانی باوکم دەچوو. منی دەرچووی خوێندنگای گوێگرتن لە شانامە و چیرۆک و ئەفسانە و داستانە شیعریەکانی باوکم، تازە دەستم بردبوو بۆ کتێبە قاچاغەکان و سەرەتای پێکهێنانی ئاشنایی و تێگەیشتنی خۆم بووم لە ژیان؛ بە گۆرانیەک یا کتێبێک تەواو مەست ئەبووم و خەیاڵ تا ئەوپەڕی دنیا لەگەڵ خۆی ئەیبردم، دەمێک بە تاوو دەمخوێندەوە و دەمێک بە دڵ گوێم لە هەموو گۆرانیەکانی هۆمەر دزەیی ئەگرت و سەرلەنوێ گوێم لێ ئەگرتنەوە.
هەموو ئەمانەم پێکەوە لەسەر تەختی شانۆکەی زەینم کۆکردبۆوە، لە گۆشەیەکدا سەما بوو، لەگۆشەیەکدا دیبەیتی جیدی ناو دێڕەکانی هەموو ئەو کتێبە قاچاغانە بوون کە دەمخوێندنەوە، لە گۆشەیەکیتردا هۆمەر گۆرانی بە ئاوازی جاز و ڤاڵس بۆ دەووتم و دەنگی تێکەڵ بە دەرسی مێژووی شۆڕشی ئەورۆپا دەبوو، لەگۆشەکەی بەرامبەر بەو بیرەوەری داستانە شیعریەکانی باوکم وەک مناڵییم لام وێنا دەبوونەوە.
نە دڵم دەهات پەنجەرەکە داخەم تا باران ڕانەکات و لە دەنگ و گوژمی سەمای دڵۆپەکانی بێبەش نەبم، نە ئەمویست ئاوازی گۆرانیەکان کپ بن لە ناو بۆی سنەوبەرە تەڕەکاندا هەتا من پڕ بەدڵم تێر گوێیان لێ دەگرم؛ بە دڵی خۆم ئاخر سەوتم دابوو بە قەوانەکە تا بێژێ و بارانی بەهاریش چاوی لەمن دەکرد و بە دڵی خۆی خۆی ئەدا بەسەر زەویدا و هەڵدەبەزیەوە و دادەباری.
02/03/2020
وتارەکانی تری نوسەر
قوربانی یان خەباتکار؟
چی ئاڕاستەکەی گۆڕیوە؟
لە دەستپێکی ساڵی نوێدا
هینری کیسینجەر و سەد ساڵ تەمەن لە پەیوەندی دیپلۆماتی و سیاسەتی نێودەوڵەتی
لە یادی سلەیمانیدا: سووتاندنی زیلە عەسکەریەکانی بەردەرکی سەرا
داهێنەری بۆمبی ئەتۆمی ئۆپنهایمەر
فرانکشتاینەکەی ڕووسیا هەڵگەڕایەوە لە خالقەکەی
تازە ئەمەریکا هاتۆتە گۆ؟
ڕۆژی ژن لای من تاڵ بوو، چونکە دەزانم زۆر زیاترم پێدەکرێت
لە ناو ئەو مێژووەی بەجێماوە
ئەو ژنەی کە دەبێت بە سەرۆک وەزیران لە بەریتانیا
تا کەی حکومەتەکان هیچ پلانێکی جیدی پیادە ناکەن سەبارەت بە پاراستنی ژینگە لەسەر ڕووی زەویدا؟
حیزبەکان ئەرکی سەرشانیانە ئەندامەکانیان پەروەردە بکەن
دوو ساڵ و یادی سلەیمانی
لۆجیکی ئارگیومەنتی فەلسەفی
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە