ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە لێی دەترساین

لەتیف مستەفا

لە ئێستادا لە کوردستان مافیاکان حوکمڕانی دەکەن..

وابزانم ساڵی ٢٠٠٦ بوویان ٢٠٠٧ لەسەر داوای سەرۆکی ھەرێمی ئەوسا کۆمەڵێک کەسی بێلایەن لە دادوەرو مامۆستای زانکۆ لە ھەرسێک پارێزگاکەی ھەرێم لەگەڵی دانیشتین بۆ قسەو باسی وەزعی کوردستان و ناڕەزایی خەڵک و گەندەڵی و چیبکرێ و چی نەکرێ ، دوای بەخێر ھێنان ، حاکم زگار منی پێ ناساند و وتی ئەو لە جیاتی ئێمە قسەکان دەکات ،پێشتر وا ڕێک کەوتبوین کە من لەجیاتی ھەموان کێشەکان بخەمە ڕوو.

منیش لەماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر ھەرچی کێشەو گەندەڵی و نایاساییەکانم خستەڕوو ،وتیشم بەڕێز سەرۆکی ھەرێم لە ئێستادا گەندەڵی زۆر بە توندی دەستی پێکردوە بەڵام لەسەرەتایدایەو ئەگەر ئێوەو یەکێتی ئیرادەتان ھەبێ دەتوانرێ ڕێگای لێ بگیرێت بەڵام ئەگەر وا بڕوات و لێی بێ دەنگ بن دەبێ بەگەندەڵی ڕێکخراوو مافیاکان ھێزیان لە ھێزی دەوڵەت زیاتر دەبێ و ئەوکات ئیتر تا ھەتایە چارەسەر ناکرێ،پێشم وت ھەقە لە ئێستادا تۆو مام جەلال ڕازی بن چەند وەزیرو بەرپرسێکی گەندەڵ بدەنە دادگا، بۆ ئەوەی ببن بە پەند بۆ خەلکی تری گەندەڵ و دادگاش بەھێز بکەن و پشتگیری بکەن پێشم وت ئێمە خەلکی سەربەخۆین حیزبی نین و مەبەستی سیاسیمان نیە ،چی ڕاستە ئەوەت پێ دەڵێین ،ئەگەر شتی باشیش بکەی پشتگیریت دەکەین ، ئەو ھەرچەندە خۆشحاڵی دەربڕی بە دیدارەکەو بەوەی کە بە ڕاشکاوی ھەموو شتێکمان پێ وتوە، وتی پەیمان بێ لیژنە دروست دەکەم بۆ بەدواداچونی ئەو خاڵانەی باستان کردن بەڵام بۆ ئەوەی ھەندێ بەرپرس و وەزیری پارتی و یەکێتی بدەنە دادگا ،« ئێستا خۆی لەوانەیە ئەم نوسینە بخوێنێتەوە یان بۆی بخوێننەوە و ١٥ کەسیش زیاتر ئامادەبوون وتی ئێمە پیاوەکانی خۆمان عەیب دار ناکەین
ئێستا دوای نزیکەی ١٥ ساڵ لەو دیدارە بەراستی کوردستان لەقۆناغی حوکمڕانی مافیای ڕێکخراو دایە و خەڵکیش بێدەنگە.


03/02/2020



وتارەکانی تری نوسەر