شەپۆلێکی سەرمای بە‌هێز روو لە هەرێم و سلێمانی دەکات

لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرمای بەهێز هەرێم و عێراق دەگرێتەوە، ئەم سەرمایە بەزۆری لە ناوچەکانی سلێمانی چڕدەبێتەوەو پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ چەند پلە ژێر سفر.

سادق عەتیە پسپۆری بواری کەشناسی عێراقی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیدا شەپۆلێکی سەرمای جەمەسەری بەهێز هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە، ئەم شەپۆلە لە ناوەراستی عێراق کەمێک سووک تر دەبێت.

پسپۆرەکە پێشبینی دەکات پلەی گەرمای سلێمانی بگاتە ٧ پلە ژێر سفر، بەتایبەتی لە کاتەکانی هەینی شەوەکەی و بەیانییەکەی.

ناوچەکانی تری هەرێم کەشێکی سارد دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر، هاوکات ناوەراستی عێراقیش بە هەمان شێوە دەبێت.  



PM:11:15:15/02/2023