بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین بڕیاريدا بە قەدەغەكردنی ژمارەیەك خواردن و خواردنەوە کە لە فڕۆشگای ناوەندەكانی خوێندن دەفرۆشرێن.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆپاراستنی تەندروستی ئیدارەی راپەڕین کە ئاراستەی هەریەک له قائیمقامیهت و پهروهردهكانی رانیه و پشدهر و ئاسایشی راپهڕینی كردوه تیادا هاتووە" سەرجەم فرۆشگاكانی ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری ئیدارەی رپەڕین ئاگادار دەكەین بە هەموو شێوەیەك فرۆشتنی ئەو خواردن و خواردنەوانە لە فرۆشگەی خوێندنگاكان قەدەغەیە كە لە رووی تەندروستیەوە زیان بە قوتابیان و خوێندكاران دەگەیەنێت".
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: هەرجۆرە خواردنێك لە رۆندا سوربكرێتەوە (جگەر، فلافل، پەتاتە، ئەندۆمی ، مریشك، گۆشت) فرۆشتنی لە فرۆشگەكان قەدەغەیە.
لە نوسراوەکەدا چەند جۆرێکی تری خواردن و خواردنهوهكانی دیاریكردوه كه بهمجۆرهن:
1- خواردنەوە گازییەكان بەهەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە.
2- جپس بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە.
3- چەرەزاتی توێكڵدار( فستەق، گوڵەبەڕۆژە، دەنكە كولەكە) قەدەغەیە.
4- سماق، لیمۆندز، تەمەرهیندی، نانەقەیسی قەدەغەیە.