خۆپیشاندانی خوێندکاران بەردەوامە

لە بەشێک لە شاروشارۆچکەکان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان  بەردەوامن لە خۆپیشاندان، بەئامانجی پێدانی دەرماڵەی خوێندن کە چەند ساڵێکە نەدراوەتە خویندکاران.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، بۆ دووەمین رۆژە خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەتەوە و داواى پێدانى دەرماڵە دەکەن، تادێت خۆپیشاندانەکە فراوانتر دەبێت، بەسەدان خوێندکار بەرەو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی بەڕێکەوتن، رێگای سەرەكی كەركوك  و سلێمانییان داخستووە و رێگانادەن كەس هاتووچۆ بكات.


بەپێی زانیارییەكان خۆپیشاندەران داوای دەرماڵە دەكەن كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەی چەندین ساڵە دەرماڵەی خوێندكارانی بڕیوە لەگەڵ هاوكاری چاودێری كۆمەڵایەتیی.

هەروەها خۆپیشاندان لە رانیە دەستیپێكرد، خوێندكارانی زانكۆی راپەڕین رژانە سەر شەقامەكان داوای خەرجكردنی دەرماڵە دەكەن.


ئەمە دوای ئەوەدێت، ماوەی چەند ساڵێکە حکومەت دەرماڵەی خوێندکارانی بڕیوە و هیچ خوێندکارێک سودمەند نەبووە لەوەرگرتنی دەرماڵەی خوێندن هەر بەو هۆیەوە خۆپیشاندان بۆ پێدانی دەرماڵەی خوێندن دەکرێت.

 

 

 

 

 

 



AM:10:55:22/11/2021