ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکرێت. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی (ماوە بۆ درێژکراوە) هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی ئەنجام دەدات. 

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم پرسانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كارە ستراتیژییەکانی وەزارەتی پەروەردە.

خستنەڕووی رەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردنی بەرەنگاربوونەوەی شوشتنەوە و مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی)، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا کردنەوەی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان دەخرێتەڕوو.


AM:10:33:06/03/2023