ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێكی نوێ دەردەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێکراوە) لەبارەی دیاردەكانی سیمكارتی بێ خاوە و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چەند بڕیارێكی نوێی دەرکرد. 

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە) کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە و ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، تێیدا هاتووە" بڕیاردرا بە راسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ، بە هاوكاری و هەماهەنگی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بەردەوام بن لە رێكارەكانی بەرگرتن لە دیاردەكانی (سیمكارتی بێ خاوەن، ئۆتۆمبێلی بێ بەرای و تۆمارنەكراو و چەكی بێ مۆڵەت)". 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەكە كاری پێویستی بۆ بگیرێتەبەر و لە بەرەوپێشچوونی جێبەجێكردنی بڕیارەكە ئاگادارییان بكەنەوە.


PM:03:02:02/07/2023